داهاتى كۆمپانیاى گازپڕۆم له‌ عێراق به‌ڕێژه‌ى 51٪ كه‌میكردووه‌

0
308
لۆگۆى كۆمپانیاى گازپڕۆمى رووسى | فۆتۆ: OilandGasIq

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ناوه‌ندى خزمه‌تگوزارى حكومه‌تى فیدراڵى رووسیا رایگه‌یاند: داهاتى كۆمپانیاى گازپڕۆمى رووسى له‌ هه‌نارده‌ى غاز له‌ عێراق له‌ چاره‌گه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا به‌ڕێژه‌ى 51.6٪ كه‌میكردووه‌.

به‌گوێره‌ى ئه‌و راپۆرته‌ى كه‌ له‌باره‌ى داكشانى داهات و هه‌نارده‌ى كۆمپانیاى گازپڕۆمى رووسى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، “له‌ چاره‌گى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا، ته‌نیا له‌ مانگى له‌ كانونى دووه‌م بۆ ئازار داهاتى كۆمپانیاكه‌ به‌ڕێژه‌ى 51.6٪ كه‌مبووه‌ته‌وه‌ به‌ به‌راورد به‌ هه‌مان ماوه‌ى ساڵى 2019 كه‌ 6 ملیار و 812 ملیۆن دۆلار بووه‌”.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “ته‌نیا له‌ مانگى ئازارى ئه‌مساڵدا هه‌نارده‌ى غاز به‌ڕێژه‌ى 12.9٪ كه‌میكردووه‌، به‌ به‌راورد به‌ مانگى شوباتى هه‌مان ساڵ و گه‌یشتووه‌ته‌ 14.1 ملیار مه‌تر چوارگۆشه‌”.

ناوه‌نده‌كه‌ى حكومه‌تى فیدراڵى رووسیا له‌باره‌ى كه‌مبوونه‌وه‌ى داهاتى هه‌نارده‌ى نه‌وته‌وه‌ ئاشكراشیكردووه‌، له‌مانگى شوباتدا ئاستى دابه‌زینى داهات 10.9٪ بووه‌، به‌ڵام له‌ مانگى ئازاردا ئه‌و رێژه‌یه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 13.6٪”.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا له‌باره‌ى دابه‌زینى ئاستى هه‌نارده‌ى نه‌وت به‌ به‌راورد به‌ ساڵى پار ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌، “به‌ به‌راورد به‌ چاره‌گى یه‌كه‌مى ساڵى پار ئاستى هه‌نارده‌ى نه‌وت به‌ڕێژه‌ى 5.8٪ دابه‌زیووه‌”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this