چەکدارانی سەر بە تورکیا لەسەر گەنمی جوتیاری کورد دەبێتە شەڕیان

0
373

SNN –

سەرەڕای ئەوەی بەردەوام بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر جوتیاران، چەکدار و گروپەکانی سەر بە تورکیا لەسەر گەنم و جۆ لەسوریا شەڕ دەکەوێتە نێوانیان.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە: چەکدارانی فیرقەکانی موعتەسەم و سوڵتان موراد و حەمزات لەنێوانیاندا بۆتە شەڕە تەقە لەسەر بەرهەمی گەنم و جۆی ئەمساڵی جوتیارانی کورد لەشاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان و گەنمی گوندەکانی ئوم عوشبە و بابولخێریان لەناو خۆیاندا بەشکردووە.

رۆژی 9ی ئایاریش ئەو چەکدارانە هەڵیانکوتایە سەر زەوی و زاری ئەو جوتیارە کوردانە کە خاوەنەکانیان ماویەکە جێیانهێشتووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this