
ره‌مه‌زان قادیرۆڤ، سه‌رۆكى چیچان | فۆتۆ: Wikicommons
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه میدیاكانى نزیك له رووسیا بڵاویانكرده‌وه كه سه‌رۆكى چیچان به‌هۆى تووشبوونى به ڤایرۆسى كۆرۆنا بارى ته‌ندروستى تێكچووه، ئاشكراشیانكرد: له دوێنێ چوارشه‌ممه‌وه له یه‌كێك له كلینیكه پێشكه‌وتووه‌كانى رووسیا چاره‌سه‌رى پزیشكى وه‌رده‌گرێت.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان كه تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له‌لایه‌ن حكومه‌تى چیچان پشتڕاستنه‌كراونه‌ته‌وه، “ره‌مه‌زا قادیرۆڤ، سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته دوێنێ چوارشه‌ممه به فڕۆكه‌یه‌كى تایبه‌ت ره‌وانه‌ى رووسیا كراوه، له یه‌كێك له پێشكه‌وتووترین كلینیكهكانى ئه‌و وڵاته خه‌وێندراوه”.
ئاژانسه‌كانى هه‌واڵى رووسیا له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌و كلینیكهى كه قادیرۆڤى تێدایه زانیارى زیاتریان له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاشكرایانكردووه، “ئه‌و سه‌رۆكه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا نیشانه‌كانى نه‌خۆشیه‌كه تێیدا ده‌ركه‌وتووه، دواتر ره‌وانه‌ى رووسیا كراوه، به‌هۆى تووشبوونیشى به كۆرۆنا زیانێكى زۆر به سییه‌كانى گه‌یشتووه”.
ئه‌حمه‌د دودایڤ، وته‌بێژى سه‌رۆكى چیچان هه‌رچه‌نده ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ زانیارییه‌ك ئاشكرا بكات، به‌ڵام “نكوڵى له‌وه ناكات كه قادیرۆڤ تووشى كۆرۆنا بووه و له نه‌خۆشخانه‌یه”.
ره‌مه‌زان ئهحمهدۆڤیج قادیرۆڤ، ته‌مه‌نى 43 ساڵه و له ساڵى 2007ه‌وه تا ئێستا سه‌رۆكى چیچانه، یه‌كێكه له متمانهپێكراوتین كه‌سایه‌تیه‌كان له‌لاى ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكى رووسیا.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
3404 کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون
2020-09-01 -
روسیا ڤاکسینی دژە کۆرۆنا دەفرۆشێت
2020-11-13
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17