مستەفا کازمی: لەگەڵ ئەوەداین دەسەڵاتی رەها بدرێتە پارێزگاکان

0
360

SNN-

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت: ئێستا کات کاتی کارکردنە و کاتی قسەی باق و بریق نییە، دەشڵێت “لەگەڵ ئەوەداین دەسەڵاتی رەها بدەینە پارێزگاکان بۆئەوەی ململانێ دروستببێت لەسەر پێشکەشکردنی باشتر”.

لەکۆبوونەوەیەکی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا لەگەڵ لیژنەکانی پارێزگاکانی ءێراق مستەفا کازمی راشیگەیاندووە “ئەولەویەتی کارەکانمان رزگارکردنی عێراقە لەم دۆخە خراپەی ئابووری کەپێشتر وێنەی نەبووە لەمێژوویی عێراقدا”.

کازمی ئەوەشی باسکردووە “کە لەگەڵ ئەوەدان دەسەڵاتی تەواو و رەها بدرێتە پارێزگاکان تا ئەو دەسەڵاتە بۆ پێشکەشکردنی باشتر و خزمەتی زیاتر بەکاربهێنرێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this