
دەستگیرکردنی سندووقە رەشەکەی داعش
SNN-
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرایدەکات کە پیلانی داگیرکردنی عێراقیان پوچەڵکردۆتەوە کە بە (داگیرکاری تیرۆریستی) ناودەبرێت ئەویش دوای دانپێدانانی خەلیفەی داعش کە دوێنێ هەواڵگری عێراق دەستگیریکرد.
مستەفا کازمی ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند: بەمدوایینا کە عەبدولناسر قارداش دەستگیر کراوە، دانی بەوەدا ناوە کە داعش پیلانی هەبووە هێرشێکی گەورەی داگیرکاری بکاتە سەر عێراق کە بە داگیرکاری تیرۆریستی ناویبردووە.
حاکم زاملی سەرکردە لە رەوتی سەدر دەڵێت: “دەستگیرکردنی قارداش وەک سندوقە رەشەکەی داعش وایە و متمانەی هێزە ئەمنییەکانی لای خەڵک بەهێزکرد.
شەوی رابردوو دەزگای هەواڵگری عێراقی لە راگەیەندراوێکیدا هەواڵی دەستگیرکردنی عەبدولناسر قارداش-یان بڵاوکردەوە کە دوای مردنی ئەبوبەکر بەغدادی وەک جێگری خەلیفە دانرابوو.
ئەو چەکدارە بەپێی زانیارییەکانی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، لە 2007 پەیوەندی بە رێکخراوی قاعیدە کردووە لە پارێزگای نەینەوا، وەک کەسێکی ئیداری ویلایەتی جەزیرە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ کاریکردووە، پۆستی والی جەزیرەی وەرگرتووە، لە ماوەی پۆستەکەیدا چەند هێرش و پەلامار بۆ سەر هێزە عێراقییەکان و هاووڵاتیان ئەنجامدراون.
لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتی هێزەکانی ئەمریکا لە ئیدلیب-ی سوریا لە ساڵی 2019 توانرا ئەبوبەکر بەغدادی و کۆمەڵێك لە کەسانی داواکراو بکوژرێت، جەند رۆژێک دوای مردنی خەلیفەی داعش، عەبدولناسر قارداش وەک جێگرەوەی ئەبوبەکر بەغدادی دانرا.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
پارتی سەردانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم دەکات
2021-01-11 -
بەشی زۆری گەڕەکەکانی سلێمانی بێ ئاو دەبن
2020-09-12 -
لێدوانی زیدان لەسەر یاریەکەی مونشنگلادباخ
2020-10-26
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17