ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی ماوەی راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌کانی درێژکردەوە

دوو فڕۆكه له یه‌كێك له فڕۆكه‌خانه‌كان له عێراق | فۆتۆ: wikiwand
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی ماوەی راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌کانی تاوه‌كو 31ی ئایار، درێژکردەوە.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانیه‌وه هاتووه، “لە ئاگاداری نامەیەکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی بڕیاری ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانی لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تاوه‌كو 31ى ئایار، درێژکردەوه”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه، “بڕیاره‌که گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سوور و سەربازى و یارمەتییە تەندروستییەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه، ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی له‌چوارچێوه‌ی به‌رگیری کردنه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنایە”.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی وه‌ك به‌شێك له رێكاره‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له‌سه‌ر راسپارده‌ى حكومه‌ت و هاوشێوه‌ى زۆرینه‌ى وڵاتانى جیهان بڕیاریدا گه‌شته ئاسمانیه‌كان رابگرێت.
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆککۆمارى عێراق و کۆسرەت ڕەسول كۆبوونه‌وه
2020-07-28 -
لە عێراق 5036 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
2020-09-04
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17