ئەمڕۆ بەرواری دەستپێکردنەوەی خولی ئیسپانیا دیاری کرا

0
3896
لالیگا

SNN Sport

ئەمڕۆ سەرچاوەیەکی بە ناوبانگی ئیسپانی کاتی دەستپێکردنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیای دیاری کردو بڕیارە لە مانگی داهاتوو دەست بە رکابەرییەکانی بکاتەوە.

 

رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە،  رابیتەی لالیگا بڕیاریداوە یارییەکانی ئەم وەرزەی خولەکە لە بەرواری هەینی 12ی حوزەیران دەستپێبکاتەوەو  یەکەم یاریش  دێربی ئەندەلوسی لە نێوان سڤییا و ریاڵ بیتس دەبێت.

 

بە پێی زانیتارییەکانی ئەم سەرچاوەیە، لالیگا رۆژی 28ی هەمان مانگ خشتەی گشت یاری یانەکانی تر بڵاودەکاتەوە.

 

خولی ئیسپانیا لە مانگی ئازاری رابردووەتەوە راگیراوە، تا ئێستا 27 هەفتەی لێ تەواو بووە، یانەی بەرشەلۆنە 58 خاڵی کۆکردووەتەوەو پێشەنگی داگیرکردووە.

 

وڵاتی ئیسپانیا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر بە خێرایی گەشەی کردو زیاتر لە 20000 هەزار کەسی کوشت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this