شەش تۆمەتبار دەسگیرکران

0
147

SNN- سۆران

شەش تۆمەتباری بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەسگیرکران و ڕەوانەی دادگا کران.

سەرچاوەیەک لە ئاسایشی سۆران بە SNNی ڕاگەیاند “دوای وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچوون، لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران توانرا لەماوەی ئەم 10 رۆژدا، لە 3 چالاکی جیاواز بەپێی ماددەی (14ی مخدرات) 6 تۆمەتبار دەستگیر بکرێن”.

ئاماژەی بەوەشدا کە لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەو شەش تۆمەتبارەدا دەستگیراوە بەسەر بڕی دوو کیلۆ و سەد و حەفتاو پێنج گرام ماددەی هۆشبەری جۆری هیرۆیین و شیشە.

ڕوونیشیکردەوە کە “بە مەبەستی وەرگرتنی سزای یاسایی تۆمەتباران رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this