رۆمینیگه‌:هیواخوازم خولی ئه‌ڵمانی ببێته‌ هاندانێك بۆ وڵاتانی تر

0
358
رۆمینیگە

SNN Sport

كارڵ هاینز رۆمینیگه‌  سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی، هیوای خواست ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خولی ئه‌ڵمانی ببێته‌ نمونه‌یه‌ك و چاوی لێبكه‌ن  له‌ كێبڕكیكانی تر له‌ ئه‌وروپا، ئەمەش پاش ئەوەی ئەو خولە بووە یەکەم خولی ئەوروپا دوای ڤایرۆسی کۆرۆنا چالاکییەکانی دەستپێبکاتەوە.

 

رۆژنامه‌ی ” لاگازێت دیلۆ سپۆرت ” لێدوانه‌كانی رۆمینیگه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ دەڵێت ” یه‌كه‌مین بووین كه‌ ركابه‌رییه‌كانیان ده‌ستپێكرد ، به‌ڵام ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ ببێته‌ هاندانێك بۆ وڵاتانی تر “.

 

هه‌روه‌ها وتی ” هیوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ركابه‌رییه‌كانی تۆپی پێ  له‌ ئیتاڵیا ده‌خوازم ، ئه‌وه‌ زۆر گرنگه‌ ”

 

سه‌باره‌ت به‌ یاریزان ئیڤان پێرسیچ کە ئێستا لە بایرن میونخ بە خواستن یاری دەکات وتی:” پێرسیچ تازه‌ له‌ پێكانێك له‌ پێیدا  گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ ئینتەرمیلان قسه‌ ده‌كه‌ین به‌ به‌شداریكردنی  له‌ ژماره‌یه‌ك  له‌ یارییه‌كانی داهاتووی بایرن میونیخ “.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this