لامپارد:وامزانی رووبه‌ڕووبوونەوەی به‌رشەلۆنه ده‌بێته خراپترین شهوهكانم

لامپارد
SNN Sport
فرانك لامپارد راهێنه‌ری چێڵسی ئینگلیزی و ئەستێرەی پێشووی ئەم یانەیە، باسی له‌و ترسه كرد كه جه‌سته‌ی داگرتبوو له تووشبوون به دۆڕاندنێكی سهرشۆڕكهرانه له به‌رامبه‌ر به‌رشەلۆنه له خولی پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای ساڵی 2012 .
چیڵسی له یاری چوون له سه‌ر یاریگای خۆی به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر لە بەرشەلۆنەی برده‌وه و له یاری گه‌ڕانه‌وه به‌رشەلۆنه به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر پێشكه‌وت و جۆن تێری کارتی سووری وەرگرت پێش ئه‌وه‌ی رامیرێس گۆڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازی تۆمار بكات پێش كۆتاییهاتنی گێمی یه‌كه‌م .
پێگه‌ی سكای سپۆرتس لێدوانه‌كانی لامپاردی بڵاوكرده‌وه كه دەڵێت” كاتێک دواكه‌وتین به 2 گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر و به 10 یاریزان یاریمان دەکرد ، وامزانی ئه‌وه ده‌بێتە خراپترین شه‌و له ژیانمدا “.
هه‌روه‌ها وتی ” ئەگهرگۆڵمان تۆمارنهكردایە پێش كۆتایی گێمی یه‌كه‌م ، هیچ ده‌رفه‌تێكمان ده‌سته‌به‌ر نه‌ده‌كرد ، ئه‌وە ته‌نیا جار بوو كه گه‌یشتمه نیوه‌ی یاریگای به‌رشەلۆنه له گێمی یه‌كه‌مدا ، خۆش به‌ختی بوو رامیرێسم دۆزییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تۆپه‌كه‌ی بۆ بنیرم “.
له كۆتاییدا وتی ” تۆپ ناردنێكی جوان بوو، كۆتاییهاتنێكی جوانتر بوو ، له نێوان هه‌ردوو گێمی یارییه‌كه ، بیرمان له‌وه نهدهكردەوە كه ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌مان هه‌بێت، ئه‌و هه‌سته ده‌ستی به ده‌ركه‌وتن كرد له گێمی دووه‌می یارییه‌كه “.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17