
دراوى 10 هه‌زارى عێراق | فۆتۆ: SNN
راوێژكارى دارایی سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه بۆ دووباره بونیادنانه‌وه‌ى نه‌خشه‌ى دارایی حكومه‌تى عێراق، ده‌شڵێت: “هه‌رچه‌نده توانیمان مووچه‌ى مانگى ئایار دابینبیكه‌ین، به‌ڵام قورسه بتوانین مووچه‌ى مانگى حوزه‌یران دابینبكه‌ین”.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكارى دارایی مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له نوێترین لێدوانی‌دا ده‌ڵێت: “ئێمه له حومه‌تى عێراق لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه بۆ دووباره بوونیادنانه‌وه‌ى نه‌خشه‌ى دارایی عێراق، به ئامانجى ئه‌وه‌ى بتوانین وڵات له‌و قه‌یرانه رزگار بكه‌ین كه تێى كه‌وتووه”.
راوێژكاره‌كه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق نایشارێته‌وه كه حكومه‌ت تواناى ئه‌وه‌ى نیه مووچه‌ى مانگى داهاتووى فه‌رمانبه‌ران بدات و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “داهاتى مانگى ئایار كه‌متر له دوو ترلیۆن دیناره، له‌كاتێكدا حكومه‌ت پێویستى به مانگانه زیاتر له پێنج ترلیۆن دینار هه‌یه بۆ دابینكردنى مووچه و خه‌رجیه‌كانى تر‌ى ده‌وڵه‌ت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى داهاته نا نه‌وتییه‌كانى عێراق نزیكه‌ى 100 ملیار دینار ده‌بن، كه ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كى زۆر نیه”.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د به‌ڕوونى باس له‌وه‌شده‌كات: “راسته ئه‌م مانگه حكومه‌تى عێراق توانى مووچه دابینبكات له‌ڕێگه‌ى قه‌رزى بانكیه‌وه، به‌ڵام كێشه گه‌وره‌كه له‌وه‌دایه كه هیچ گه‌ره‌نتیه‌ك نیه كه بتوانین پاره‌ى مووچه‌ى مانگى داهاتوو واته مانگى حوزه‌یران دابینبكه‌ین”.
راوێژكاره‌كه‌ى مسته‌فا كازمى باس له‌و چاكسازیانه‌ش ده‌كات كه حكومه‌ت به‌نیازه ئه‌نجامیان بدات و ئاشكرایده‌كات: “تیمى چاكسازى دارایی و ئابوورى له ئێستادا له كاركردندان به‌نیازین چاكسازى له مووچه‌دا بكه‌ن، به‌تایبه‌ت مووچه‌ى پله باڵاكان، هه‌وڵده‌ده‌ین كه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ئاسایی باپرێزین و بگره زیادى بكه‌ین
به‌نیازن ستانداردى نوێ دابنێن بۆ داڕشتنه‌وه‌ى نه‌خشه‌ى دارایی عێراق”.
له‌باره‌ى پرۆژه یاساى بودجه‌شه‌وه ئه‌و راوێژكاره ئه‌وه‌ده‌خاته‌ڕوو: “ئه‌گه‌رى زۆره له‌دواى مانگى حوزه‌یران پرۆژه یاساى بودجه‌ى مانگه ماوه‌كانى ته‌واوى ساڵى 2020 ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئاماده‌كارییه‌كان بۆ بودجه‌ى عێراق له ساڵى داهاتوودا به زووترین كات ده‌ستپێبكه‌ین”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وێبگەڕێکی نوێ بووەتە هەڕەشە بۆ سەر گووگڵ
2020-11-14 -
لێدوانی زیدان لەسەر یاریەکەی ئەلاڤێس
2020-07-09
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17