گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ هەینی 22/5/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ هەینی 22/5/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو….
مارکا:
- فلۆرتینۆ پێرێز یەکەم سەردانی یاریزانەکانی یانەکەی دەکات دوای گەڕانەوە بۆ راهێنانەکان و قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
- ئەگەرێکی زۆر هەیە یانەی بەرشەلۆنە گرێبەست لەگەڵ پیانیچ و لاوتارۆ مارتینیز بکات و ئەو یانەیە گەشبینە بۆ گواستنەوەی ئەو دوو یاریزانە.
- دییەگۆ کۆستا لە هەموو کات زیاتر ئاستی باشە.
سپۆرت:
- تیرشتیگن قفڵەکەی کردەوەو گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە.
- تیرشتیگن ویانەی بەرشەلۆنە کێشەکانیان پشتگوێ دەخەن و لە کۆتا پەیوەندی نێوان هەردوولادا گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان تا ساڵی 2025 بە رێگایەکی راست هەنگاو دەنێت ویانەکە وای دەبینێت لە مانگی حوزەیران کۆتایی بە نوێکردنەوەی بهێنێت و مووچەی ئەو لە ماوەی ئەو 5 ساڵە وردە وردە زیاد بکرێت.
- پاش لێدوانەکانی دەردەکەوێت دی یۆنگ ئامادەی یاری کردن نیە.
- یانەی ئینتەرمیلان گفتوگۆ لەگەڵ کاڤانی دەکات بۆ شوێنی لاوتارۆ مارتینێز کە نزیکە لە یانەی بەرشەلۆنە.
- زیدان لە ماوەی 3 مانگدا یاری بۆ داهاتووی خۆی دەکات لە ریاڵ مەدرید.
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- سیمیدۆ زۆرترین داواکاری لەسەرە.
- چەندین یانەی گەورە ئەو یاریزانەیان دەوێت ،بەڵام بەنسبەت یانەی بەرشەلۆنەوە ئەو یاریزانە کلیلی گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز وپیانیچە.
- ئەو یانانەی دەیانەوێت ئەو یاریزانە بخەنە گرێبەستی یاریزانی ترەوە، یاریزانی ئەو شوێنەیان نیەو دیارترینیشیان بایرن میونخ، یۆڤانتۆس ، پاریس سانجێرمان و ئینتەرمیلانە.
- زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید کەمترین گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەی دەکات ئەگەر یارییەکانی لالیگا دەستپێبکاتەوە.
- ئیتۆراڵدی ناوبژیوان” لە%90 ی ناوبژیوانان هاندەری یانەی ریاڵ مەدریدن و لە %10 هاندەری یانەی بەرشەلۆنە”.
ئاس:
- لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەی ئاسدا بێرناردۆ سێلڤای یاریزانی یانەی مانچستەرسیتی دەڵێت” ناکرێت یاری بەرامبەر بە یانەی ریاڵ مەدرید کەمبکرێتەوەو هیچ یانەیەک هێندەی یانەی ریاڵ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەکان ئەزموونی نییە”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
خانمی نوێی کۆشکی سپی کێیە؟
2020-11-08 -
هەڵمەتی سەوزکردنی چیای گۆیژە دەستیپێکردەوە
2020-05-12
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17
2020 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی