
رابه‌ر حهمدهمین، بێسه‌روشوێن | فۆتۆ: پۆلیسى ڕاپه‌ڕین
SNN – محەمەد مستەفا
ماوەی چوار رۆژە گەنجێکی قەڵادزێ بێسەروشوێنە و پۆلیسی ڕاپەڕین-یش داوا لە هاووڵاتیان دەکات هەر کەسێک زانیاری لەسەر ئەو گەنجە هەیە پۆلیس ئاگاداربکاتەوە.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە (SNN)ی راگەیاند: “له دوانیوەڕۆی رۆژی سێشەممەی رابردوو گەنجێکی دانیشتووی قەڵادزێ بەناوی (رابه‌ر حهمدهمین) كه باوكی ناسراوه به وه‌ستا ( حهمدهمینی كه‌بابچی) لە ماڵ چووه‌تە دەرەوە، تا ئێستا بێسەروشوێنە”.
وتیشی: “ئەو گەنجە دانیشتووی گه‌ڕه‌كی كاره‌با یە لە قەڵادزێ و تەمەنی 27 ساڵە، کەسوکارەکەی لە بنکەی پۆلیسی قەڵادزێ سکاڵایان تۆمارکردووە و ده‌ڵێن: کێشەیان لەگەڵ هیچ کەس و لایەنێک نیە، رووداوه‌كه بۆخۆشیان جێگه‌ى سه‌رسوڕمانه”.
وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین باسی لەوەشکرد: “داواکارین لە هاووڵاتیان هه‌ركه‌سێك زانیاری له‌باره‌ی ئەو گەنجە هه‌یه، په‌یوه‌ندی بكات به بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی پشده‌ر به ژماره 07707978474”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
قەرزەکانی تورکیا لەسەر هەرێم چەندە؟
2020-10-19
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17