
سه‌رۆكى ئه‌مریكا و سه‌رۆكى چین | فۆتۆ: GETTY IMAGES
بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا ئابوورى جیهانى تووشى داكشانێكى پێشبینى نه‌كراو كرد و چه‌ندین وڵات له‌و بابه‌ته‌دا زیانیان به‌ركه‌وت، به‌ڵام دوو ئابووریه گه‌وره‌كه‌ى جیهان چین و ئه‌مریكا زیاتر له هه‌ر وڵاتێكى تر گورزى كۆرۆنایان به‌ركه‌وتووه.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌هۆى ئه‌وه‌ى له ئێستادا پله‌ى یه‌كه‌مى گرتووه له جیهاندا له‌ڕووى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا و 1 ملیۆن و 621 هه‌زار و 333 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوون تێیدا رۆژبه‌ڕۆژ ئابووریه‌كه‌ى داكشانى زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
له‌و باره‌یه‌وه جیرۆم پاوڵ، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى یه‌ده‌گى ئه‌مریكا ده‌ڵێت: “ئێمه پێدهنێنیه قۆناغێكى نوێى نادڵنیایی ئابووریه‌وه، ته‌نیا ڤایرۆسى كۆرۆناش ده‌توانێت وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره بداته‌وه كه كه‌ى ئه‌م قۆناغه كۆتایی دێت؟”.
پاوڵ كه هاوكات سه‌رۆكى بانكى ناوه‌ندى ئه‌مریكایه ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “كۆرۆنا بووهتههۆكارى داكشان له ئابوورى ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌ك كه ئێمه چاوه‌ڕێمان نه‌ده‌كرد”.
له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كى گشتى و له ماوه‌ى نۆ هه‌فته‌دا به‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌تى تا ئێستا 39 ملیۆن ئه‌مریكى ئیشه‌كه‌یان له دهستهداوه، به وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى یه‌ده‌گى ئه‌مریكا ” ئه‌م ئامارانه ناخهه‌ژێنن”.
داكشانى ئابوورى ئه‌مریكا به‌وشێوه‌یه و بێكاربوونى هاووڵاتیان له‌كاتێكدایه كه حكومه‌تى ئه‌مریكا تا ئێستا 7 ترلیۆن دۆلارى خه‌رجكردووه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا و بووژاندنه‌وه‌ى ئابوورییه‌كه‌ى.
چین كه به ركابه‌ره سه‌رسه‌خته‌كه‌ى ئه‌مریكا داده‌نرێت هه‌م له‌ڕووى سیاسى و هه‌میش له‌ڕووى ئابووریه‌وه، هاوشێوه‌ى ئه‌مریكا زیانى به‌ركه‌وتووه.
به‌پێى زانیارییه‌كان، “له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تا ئێستا ئه‌و وڵاته، 280 ملیار دۆلارى ته‌رخانكردووه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌نیا له چاره‌گى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا به‌ڕێژه‌ى 6.8٪ ئابوورى چین داكشانى به‌خۆیه‌وه بینیووه كه ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌ى داكشانى ئابوورییه كه ئه‌و وڵاته له ساڵى 1976 ه‌وه به‌خۆیه‌وه بینیویه‌تى”.
هاوكات ئاژانسى هه‌واڵى (CNN)ى ئه‌مریكى ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه، “حكومه‌تى چین بڕیاریداوه 500 ملیار دۆلارى تر ته‌رخانبكات بۆ بووژاندنه‌وه‌ى ئابووریه‌كه‌ى كه به‌هۆى كۆرۆناوه زیانى پێ گه‌یشتووه، ئه‌و پاره‌یه‌ش ته‌نیا به ئهمانجى ره‌خساندنى هه‌لى كار به‌كارده‌هێنێت و ده‌یه‌وێت به‌هۆیه‌وه 9 ملیۆن هه‌لى كار بڕه‌خسێنێت”.
دۆخى ئابوورى چین بهڕدهیهك شپرزه بووه به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا لى ڤاچانگ، سه‌رۆكوه‌زیرانى ئه‌و وڵاته له كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى یاسادانانى چین دواى چه‌ندین ساڵ له پێشكه‌شكردنى ئه‌و پلانه به سه‌ركه‌وتووى و له‌كاتى خۆیدا نه‌یتوانى پلانى گه‌شه‌ى ئابوورى وڵاته‌كه‌ى پێشكه‌ش بكات، ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستیه‌ى كه ساڵى پار پلانى گه‌شه‌ى ئابوورى چین دانرا بۆ گه‌شه‌كردن به‌ڕێژه‌ى 6٪ بۆ 6.5٪، ئه‌و وڵاته توانى دواى ته‌واوبوونى ماوه‌ى پلانه‌كه رێژه‌ى گه‌شه‌ى ئابوورى بگه‌یه‌نێته 6.1٪.
كاریگه‌رییه‌كانى كۆرۆنا له‌سه‌ر چین گه‌یشتووه‌ته بودجهكهشى بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵى 1994ه‌وه كورتهێنانى گه‌یشتووه‌ته 3٪ له كاتێكدا ساڵى پار ته‌نیا 2٪ بوو.
ئه‌و شه‌ڕه ئابوورییه‌ى كه له‌نێوان ئه‌م دوو وڵاتهكهدایه بارى سه‌رشانى هه‌ردووكیانى قورس‌تر كردووه، چونكه جگه له گرژى په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌كانیان چین و ئه‌مریكا رۆژانه له جه‌نگدان و هه‌واڵى ئه‌وه ده‌ده‌ن ئابوورى یه‌كترى لاواز بكه‌ن به مه‌به‌ستى به‌هێزكردنى خۆیان.
بێئومێدبوونى سه‌رۆكوه‌زیرانى چین له‌و شه‌ڕه زۆر به‌ڕوونى ده‌ركه‌وت كاتێك له وتاره‌كه‌یدا له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى یاسادانانى چین وتى: “پێویسته ده‌رگاكانمان زیاتر به‌ڕووى جیهاندا بكه‌ینه‌وه، هێڵى پیشه‌سازى و خستنهڕوومان به جێگیرى بمێنێته‌وه و چاكسازى بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى گه‌شه‌ى زیاتر به‌ده‌ست بهێنین”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17