تەندروستی عێراق: مەترسییەکانی کۆرۆنا تا ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت

0
394
پشکنینی پلەی گەرمی بۆ منداڵێکی عێراقی دەکرێت

وەزیری تەندروستی و ژینگەی حكومەتی عێراق رایگەیاند: پێشبینی دەکرێت مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر عێراق تا كۆتاییەكانی ساڵی داهاتوو بەردەوامبێت.

حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق لە لێدوانێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی سەباح رایگەیاند: “ئەگەر ڤایرۆسى کۆرۆنا لەوەى ئێستا هەیە زیاتر بڵاوببێتەوە، ئەوا بڕیاری توندکردنەوەی رێکارە تەندروستییەکان سەرجەم ناوچەكانی وڵات دەگرێتەوە”.

وەزیرى تەندروستى عێراق رایگەیاندووە کە تاوەكو كۆتایی ساڵی 2021 مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەمێنن و لەسەرەتاى ساڵى ٢٠٢٢ مەترسى کۆرۆنا کۆتایی دێت.

وتوشیەتی: “جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی لەو ناوچانەی بەغدا، كە ڕێژەیەكی زۆر لەتووشبوانی كۆرۆنایان تێدا تۆماركرابوو، كاریگەری باشی هەبووە و بۆتە هۆكار بۆ كەمبونەوەی تۆماركردنی حاڵەتی نوێی نەخۆشیەکە”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this