بەهۆی سوتانی دەخڵودانەوە دوو کەس بە سەختی برینداربوون

0
329

SNN-عیماد جەباری

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە دەراسەیەک، دەخڵودانی چەند گوندێکی سنوری پارێزگای کەرکوک سوتان و دوو شۆفێریش برینداربوون.

پەیامنێری SNN رایگەیاند: “ئاگرەکە بەهۆی سوتانی دەراسەیەکەوە بووە کە بەهۆیەوە بڕێکی زۆر لە دەخڵودانی گوندەکانی سەید وەلەد و ئەلبو محەمەد و عەرەب کۆیی سوتاون کە زۆرینەی کاکەیی لێ نیشتەجێن”.

راشیگەیاند: “ئاگرەکە تەشەنەی کردووە و گەیشتووەتە دەخڵودانی سنوری گوندە عەرەب نشینەکانی نزیکی”.

وتیشی: “بەهۆی ئاگرەکەوە دوو شۆفێری دەراسە بە سەختی برینداربوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی داقوق”.

سەبارەت بە زیانە ماددیەکانیش، رایگەیاند، چەند دەراسەیەکی گوندنشینەکان سوتاون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this