رۆژنامه‌نووسێك بە رووداوی هاتووچۆ گیانى له‌ده‌ستدا 

0
476

SNN-سیروان حه‌سه‌ن 

به‌هۆى ڕووداوى هاتووچۆوه‌ له‌ سنوورى گه‌رمیان دوو كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه‌ كه‌ یه‌كێكیان ڕۆژنامه‌نووسه‌ و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. 

ئه‌حمه‌د نادر  کەسوکاری قوربانییەکان بە SNN ی راگه‌یاند: “ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن کە دانیشتووى ناحیه‌ى رزگارى سه‌ر به‌ شارى كه‌لارن، له‌كاتێكدا لە رێگادابوون بۆ چه‌مچه‌ماڵ و له‌ نزیك ناحیه‌ى سه‌نگاو ئوتومبیلەکەیان وه‌رگه‌ڕاوە”.

وتیشی: یه‌كێك له‌و کەسانەی گیانی لەدەستداوە رۆژنامەنووسێکی تەمەن 27 ساڵە بەناوی “ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر”.

رووداوی هاتووچۆ بە یەکەم هۆکاری گیان لەدەستدان لە هەرێمی کوردستان دادەنرێت، شارەزایانیش هۆکارەکەی بۆ پابەند نەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتووچۆ و خراپی رێگا و بانەکان دەگەڕێننەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this