یەکەم یاریزانی ریاڵ مەدرید ماڵئاوایی دەکات

0
6120
ریاڵ مەدرید

SNN Sport

بە پێی زانیارییەکانی کەناڵی سکای سپۆرت،  لۆکا یۆڤیچی سڕبی دەبێتە یەکەم یاریزان لە ماوەی داهاتوو یانەی شاهانە جێبهێڵێت.

 

ئەم سەرچاوەیە ئاشکرای کردووە، لۆکا یۆڤیچ  بژاردەی یەکەمی یانەی ئەیسی میلان دەبێت ، ئەمەش لە پێناو بەهێزترکردنی هێڵی هێرشبردنی بۆ وەرزی داهاتوو، ئەم هێرشبەرە دەبێتە یەکەم یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید لە داهاتوو یانەکە جێبهێڵێت.

 

هەروەها ئەیسی میلان دەیەوێت لۆکا یۆڤیچ بۆ ماوەی 2 وەرز بە خواستن لەگەڵ بژاردەی کڕین بباتە ریزەکانیەوە، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە رەزامەندی یانەی ریاڵ مەدرید وەربگرێت.

 

یۆڤیچ لە 4ی تەمووزی ساڵی 2019  بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ  بۆ ماوەی 6 ساڵ لە یانەی ئینتراخت فراکفۆرتی ئەڵمانییەوە  پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کرد، بەڵام  تا ئێستا نەیتوانیوە شوێنی خۆی لە پێکهاتەکەی زیدان بکاتەوەو کەمترین بەشداری هەبووە لەم وەرزەدا.

 

لۆکا یۆڤیچ

لۆکا یۆڤیچ

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this