تائێستا یه‌ك كه‌سایه‌تى كورد بۆ گرتنه‌ده‌ستى لوتكه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى تۆپى پێى عیراق ناوى دێت

عەبدوڵا مەجید
سه‌نگه‌ر زرار- SNN Sport
پاش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌رۆك و ئه‌ندامانى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق و بۆ دیارى كردنى ده‌سته‌یه‌كى نوێ به‌تایبه‌ت بۆ سه‌رۆكایه‌تى كردنى یه‌كێتییه‌كه، ده‌نگۆى خۆكاندیدكردنى ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تى وه‌رزشى بۆ گرتنه‌ده‌ستى لوتكه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى تۆپى پێى عیراق له‌ئارادایه و یه‌كێك له‌وانه د.عه‌بدوڵڵا مه‌جید-ى سه‌رۆكى ئێستاى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر-ه.
د.عه‌بدوڵڵا مه‌جید له‌پاڵ هه‌ریه‌كه له حسێن سه‌عید و ئه‌حمه‌د رازى و ناجح حه‌مود و یونس مه‌حمود و عه‌لى جه‌بار و عه‌دنان ده‌رجال ناوى هاتووه كه ئه‌مه‌ى دوایی به‌هۆى وه‌رگرتنى پۆستى وه‌زیرى وه‌رزش و لاوانى عێراق له‌وانه‌یه له‌هاوكێشه‌كه ده‌ربكرێت.
به‌مه‌به‌ستى ساغكردنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى له‌شه‌قامى وه‌رزشى كوردستان و عێراق ده‌كرێن، تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport)، به‌دواداچوونى خۆى كرد و له‌مباره‌یه‌وه د.عه‌بدوڵڵا مه‌جید-ى سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر-ى له‌سه‌ر ئه‌م پرسه دواند و ئه‌میش خۆكاندیدكردنى بۆ پۆسته‌كانى یه‌كێتى تۆپى پێى عیراق ره‌تنه‌كرده‌وه، به‌ڵام وتى: تائێستا هیچ بڕیارێكم نه‌داوه، خۆم هه‌ڵده‌بژێرم به‌ڵام دیار نییه چ پۆستێكه پۆستى سه‌رۆكه یان پۆستى جێگرى سه‌رۆكه.
دواتر لێمان پرسى (پێشوه‌خته كۆده‌نگییه‌ك له‌نێوان یانه‌كانى كوردستاندا هه‌یه كه بۆ ئه‌مجاره كێ بكه‌ن به‌نوێنه‌رى خۆیان و له‌هه‌ڵبژاردنى داهاتووى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراقدا ده‌نگى پێ بده‌ن)؟، د.عه‌بدوڵڵا مه‌جید وتى: ده‌بێ یه‌كێك هه‌بێت لهیهكێتیهكهدا نوێنه‌رى هه‌رێمى كوردستان بێت، مه‌رج نییه بۆ پۆستى سه‌رۆك بێت، له‌وانه‌یه جێگرى سه‌رۆك یان سه‌رۆك و هه‌ر پۆستێكى تر بێت، ئه‌م بابه‌ته‌ش په‌یوه‌ندى بهیانهكانهوه نییه، هه‌موو كه‌س ده‌توانێ خۆى هه‌ڵبژێرێ، ئه‌گه‌ر به‌یانه بێت، 2 یانه‌ى كوردستان له‌خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى عێراقدا به‌شدارن، ئه‌وانێش ئێمه و زاخۆ-ین و هه‌قى خۆشمانه، به‌ڵام نوێنه‌رى كوردستان به مه‌ركه‌زى ده‌بێت، له‌هه‌مان كاتدا هه‌ركه‌سێك خۆى بۆ پۆسته‌كان هه‌ڵده‌بژێرێ ئازاده، به‌ڵام دیارى كردنه‌كه به‌ڕێككه‌وتن ده‌بێ له‌نێوان وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان و یانه‌كاندا، ئه‌وان نوێنه‌رى كوردستان دیارى ده‌كه‌ن.”.
شایه‌نى باسه به‌هۆى سكاڵاى عه‌دنان ده‌رجال و چه‌ند یاریزانێكى تر‌ى عێراق له‌ده‌سته‌ى پێشووى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق و كێشه‌یه‌كى زۆر، دواجار ده‌سته‌ى پێشووى یه‌كێتییه‌كه له‌ژێر فشاردا وازیان له‌پۆسته‌كانیان هێنا و یه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى تۆپى پێ (فیفا) بۆ ماوه‌ى 6 مانگ تا ئاماده‌كارى كردن بۆ هه‌ڵبژاردنێكى پاك و دیارى كردنى ده‌سته‌یه‌كى نوێ كه بۆ ماوه‌ى 4 ساڵ یه‌كێتیه‌كه بهڕێوببات، ده‌سته‌یه‌كى كاتى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق دیارى كرد.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17