ڕێکەوت زەکی: لامەرکەزی بە بێ دارایی کاریگەری نابێت

0
427

SNN

ڕێکەوت زەکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: “لامەرکەزی  کارگێڕی بە بێ دارایی هیچ کاریگەرییەکی نابێت”.

لە وەڵامی وتارێکی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: ” لامەرکەزی کارگێڕی و دارایی ھیچیان بەبێ ئەویتریان بەھای نیە، ھەروەک ئەوەی کەبەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی سەرو ١٩ ملیار دیناری ساڵانی پێشوی ھەیە بەڵام ناتوانێت یەک دیناری خەرجبکات، لەکاتێکدا لە ١٧٪‏ ی داھاتیان بەحساب بۆ خۆیانە”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “لامەرکەزی نەداواکاری دەوێت نەڕێککەوتنی لایەنەکان، دروشمە و ھیچیتر، ئێستا نزیک دەبینەوە لەساڵێکی تەمەنی کابینەی نۆیەم واتە چارەکێکی تەمەنی کابینەکە، کەچی ھەموو جار سەرۆکی حکومەت و بەیاننامەکانی حکومەت دەڵێت لامەرکەزی بەشێکە لەکارنامەی کابینەی نۆیەم، ئەو ھەنگاوانە بۆ جێبەجێکردنێ ئەو خاڵەی کارنامەکە کامەیە؟ بێگومان ھیچ”.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگا ئەوەشی خستووەتەڕوو: “بە پێچەوانەوە ھەنگاوی توندکردنەوەی مەرکەزیەت دەستی پێکردووە بە جۆرێک پرۆژەی دەستەیەک لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە ئامادەیە بەناو دەستەی خاڵە سنوریەکان، کە تێدا فڕۆکەخانەی ھەولێر و سلێمانی لە وەزارەتی گواستنەوە و سەرجەم دەروازە سنوریەکان لە وەزارەتی دارایی وەردەگرێتەوەو دەخرێتە سەر ئەم دەستەیە و ڕاستەوخۆ دەیبەستێتەوە بەسەرۆک وەزیرانەوە”.

وتیشی: “ئەوە جگە لەوەی تائێستا وەزارەتی سامانە سروشتیەکان کە سەرچاوەیەکی دیکەی داھاتە لەلایەن خودی سەرۆکی حکومەتەوە ئیدارەدەدرێت و بێ وەزیرە”.

ڕێکەوت زەکی باسی بەوەشکردووە: “پرۆژەی دەستەیەکی دیکە بەناوی خۆراک و دەرمان ئامادەیە و بەشێک لە وەزارەتی کشتوکاڵ و بەشێک لەوەزارەتی تەندروستی لێدەکاتەوە و دەخرێتە سەر ئەم دەستەیە و ڕاستەوخۆ دەبەسترێتەوە بە سەرۆک وەزیرانەوە، واتە وەزارەتەکانیش بەرەو بچوکبونەو ەو سەرۆکی حکومەت بەرەو دەسەڵاتی ڕەھا”.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، ئێوارەی ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لەگەڵ لامەرکەزی کارگێڕیدان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this