نوسراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە ئاشکرادەکرێت

0
1326

SNN

بە گوێرەی نوسراوێک، وەزارەتی دارایی عێراق مۆڵەتی 30 رۆژی داوەتە حکومەتی هەرێم تا داهاتەکانی رێکبخاتەوە.

بەگوێرەی نوسراوێک کە واژۆی عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراقی لەسەرە و کۆپییەکی دەست SNN کەوتووە، وەزیری دارایی عێراق ماوەی 30 رۆژی بۆ حکومەتی هەرێم دیاری کردووە تا دارایی هەرێم و داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێمی کوردستان رێکبخات.

لە خاڵێکی دیکەی نوسراوەکەدا هاتووە، دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێری دارایی هەرێم داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم هەژماردەکات و وردبینی بۆ دەکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، گوژمەی داهاتووی دوای مانگی ئایار لەدوای رێکەوتنی هەردولا دەنێردرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this