وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

0
784

SNN

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە وەڵامی داواکارییەکی لیژنەی لامەرکەزی کارگێڕی و دارایی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ زانینی داهات لە خەزێنەکان و بانکی ناوەندی ھەرێم لە سلێمانی، رایگەیاند، ” بەپێی یاسا، خەزێنەکان و بانکی ناوەندی ھەرێم ناتوانن ھیچ زانیارییەک بدەن بەھیچ لایەنێک”.

لە راگەیەندراوەکەیدا کە ئەمڕۆ 22ی ئایار بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاندووە: ” لیژنەی لامەرکەزی بەپێی یاسا بە وەزارەتی دارایی و ئابوریی نەناسێنراوە، تاوەکو ھاوکاری پێویستی بکات و زانیاری بداتێ”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو: ” بەپێی یاسا، خەزێنەکان و بانکی ناوەندی ھەرێم ناتوانن ھیچ زانیارییەک بدەن بەھیچ لایەنێک،  پێویستە نوسراو ئاراستەی وەزارەتمان بکرێت و ھەماھەنگی دروست بکرێت، تەنانەت پەرلەمانی کوردستان کە بەرزترین دەزگای یاسادانان و چاودێرییە بەھەمان ڕێسا کاردەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە: “جێگای سەرسوڕمانە کە ئەنجومەنی پارێزگا ئاگادارنەبێت کە تەواوی زانیاری لەسەر داھات و خەرجی لە خەزێنەکان و بانکی ناوەندی ھەرێم (سلێمانی) نیە و خەزێنەکان تەنھا ئاگاداری خەرجیە مەڵبەندیەکانن و زانیاری ورد و دروستیان لانیە.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، رێکەوت زەکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، رایگەیاندبوو ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری رێگری کردوە لەوەی بەرێوەبەری گەنجینەکانی سلێمانی داتا و زانیاری داھات بدەن بە لیژنەی لامەرکەزی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this