پۆلیسێک بەهەڵە تەقە لە خۆی و کەسێکی تر دەکات

0
996

SNN-سیروان حەسەن

 لە سنووری گەرمیان پۆلیسێکی فریاکەوتە دەستکاری دەمانچەکەی کردووە و گولە لە دەستی دەرچووە لە ئەنجامدا خۆی و هاوڵاتیەکی دیکەی بریندارکردووە. 

عەلی قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە  SNNی ڕاگەیاند: “ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار، پۆلیسێک دەستکاری چەکی کردووە و بەهۆیەوە خۆی و هاوڵاتییەکی بریندارکردووە.

وتیشی: ئەوکەسەی گولەی لەدەست دەرچووە خۆی بە سوکی برینداربووە، بەڵام هاووڵاتییەکەی دیکە برینەکەی سەختە و رەوانەی نەخۆشخانەیەکی سلێمانی کراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

عەلی قەدوری راشیگەیاند، لە ئێستادا دەست بەسەر چەکەکەدا گیراوە کە دەمانچەیە و ئەو کەسەی فیشەکی لەدەست دەرچووە بەپێی مادەی 416 بەندکراوە، پۆلیسیش لەسەر ڕوداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this