کازمی و پۆمپەیۆ تاوتوێی دۆخی عێراقیان کرد

0
418

SNN

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا و باسیان له‌ دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووری عێراق كرد.

نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌: “ئه‌مڕۆ هه‌ینی، كازمی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ مایك پۆمپەیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌نجامداوه‌ و باسیشیان له‌ قه‌یرانی ئابوریی جیهان و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر نرخی نه‌وت و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئابوریی عێراق کردووە.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، كازمی و پۆمپەیۆ باسیشیان له‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ده‌ستكردن به‌ گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان به‌غدا و واشنتن كردوه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی حوزه‌یرانی داهاتودا ئه‌نجام بدرێت.

لەدوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هەرزوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ مستەفا کازمی نیشاندا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this