یانەی بەرشەلۆنە بە هۆکارێکی سەیر دیمبلی بە نرخێکی زۆر هەرزان دەفرۆشێت

عوسمان دیمبلی
SNN Sport
بەهۆکارێکی سەیر یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریداوە دەستبەرداری عوسمان دیمبلی فەرەنسی و یاریزانی لاوی یانەکەی ببێت، ئەمەش بە نرخێکی زۆر لەوە کەمتر کە پێشتر ئیدارەی ئەو یانەیە ئەو یاریزانەی کڕیوە.
یانەی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەکانی هاوینەی ساڵی 2017 بە گرێبەستێکی 105 ملیۆن یۆرۆیی دیمبلی لە یانەی دۆرتمۆندی ئەڵمانییەوە بۆ ریزەکانی گواستەوە، بەڵام بەهۆی پێکانە بەردەوامەکانی، ئەو یاریزانە سودی بە یانە کەتەلۆنیەکە نەگەیاندووە.
بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی TuttoMercato |ی ئیتاڵی، یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت خۆی لە پێدانی مووچەی دیمبلی بە دور بگرێت کە ساڵانە بڕی 12 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 6.6 ملیۆن یۆرۆی تر پاداشتی پێدەدات و ئەمەش ئەرکێکی قورسە بەسەر ئیدارەی یانەکەوە، کە لە ئێستادا بەهۆی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بودجەی بەرشەلۆنە کەمبووەتەوەو لە ماوەی رابردووش مووچەی یاریزانەکانی بە رێژەی لە %70 کەمکردەوە.
ئەم سەرچاوەیە ئاشکرای دەکات، بەرشەلۆنە ئامادەیە دیمبلی بە 42 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت، بەڵام تا ئێستا بە خواستن یان بە فرۆشتنی رەسمی هیچ گرێبەستێک بە دەستی یانە کەتەلۆنیەکە نەگەیشتووە.
بەپێی راپۆرتی رۆژنامە فەرەنسییەکان عوسمان دیمبلی خۆی نایەوێت بەرشەلۆنە جێبهێڵێت، ئەو یاریزانە لە ئێستادا تەرکیزی لەسەر چارەسەری پێکانەکەی و گەڕانەوە بۆ یاریکردن داناوە.
عوسمان دیمبلی فەرەنسییەو تەمەنی 23ساڵە، لە لای هێڵی پێشەوە یاری دەکات.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17