له‌ دوبز داعش جوتیارێكى ته‌مه‌ن 46 ساڵانى له‌ ماڵه‌كه‌ى خۆیدا كوشت

0
478
ئەنەس نایف، قوربانى | فۆتۆ: عیماد جه‌بارى / SNN

SNN – عیماد جەباری
به‌ره‌به‌ریانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە جووتیارێکی گوندی قوشقایە لەقەزا دوبز کوژرا کە هاوکات فەرمانبەری سەرۆکایەتی زانکۆی کەرکوکە.

به‌پێى زانیارییه‌كانى (SNN) كه‌ له‌ پۆلیسی دوبز ده‌ستى كه‌وتوون، “ژمارەیەک چەکداری داعش چوونەتە گوندی قوشقایە و دەستدڕێژی گوللـەیان لە کۆمەڵێک جووتیار کردووە کە لەو کاتەدا چوونەتە سەربان بۆ ئەوەی سەیری چەکدارەکان بکەن”.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “فیشەک بەر سینگی یەکێکیان کەوتووە بەناوی (ئەنەس نایف) تەمەن 46 ساڵ و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە كه‌ هاوكات فەرمانبەرە لەسەرۆکایەتی زانکۆی کەرکوک”.

 

بەشی بکە لە
تاگەکانداعشکەرکوک
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this