گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 23/5/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
2244
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ شەممە 23/5/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو….

 

 

مارکا:

 

  • لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەی مارکادا ڤینسیۆس دەڵێت”لەسەرمانە نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا لە پێناو هاندەرانمان ببەینەوە”.
  • “لە هەردو یاری کلاسیکۆ دژی بەرشەلۆنە ئێمە باشتر بووین”.
  • “من گومانم لە خۆم نیە و یەکەمجار داواکاریم لە خۆم هەیە”
  • “یانەی ریاڵ مەدرید جیهانی منی گۆڕی”.

ئاس:

 

  • زیدان وای بۆدەچێت هازارد و ڤینسیۆس پێکەوە ناگونجێن لە یاریگاداو زۆر بە کەمی پێکەوە یارییان کردووە لە پێکهاتەی سەرەکیدا.
  • دەبێت هازارد پارێزگاری لە شوێنەکەی بکات، ئەمەش هەڕەشەیە بۆ بەرەوپێشچوونی ڤینسیۆس.
  • ماڵئاوایی بە سۆزی ئادۆریزی یاریزانی یانەی ئاتلەتیکۆ بیلباو لە یاریگای سان مامێس لە تەمەنی 39 ساڵی.

 

سپۆرت:

 

  • سیتین مەشقدانەوەی خۆش دەوێت بە نەیمار” ئەو یاریزانێکی ئامادەیەو داهاتووی بەرشەلۆنە دەبێت”.
  • “ئێمە دەتوانین نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان ببەینەوەو خولی ئیسپانیا دەمانەوێت تەواوی بکەین و نازناوەکە ببەینەوە”.
  • لەوانەیە یانەی بەرشەلۆنە ئۆمتیتی بخاتە گرێبەستی لاوتارۆ مارتینێزەوە لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان.

 

 

  • مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
  • ئادۆریز بە شێوەیەکی گەورە واز لە تۆپی پێ دەهێنێت.
  • سیتین” دەمەوێت رۆژێک لە رۆژان مەشق وراهێنان بە نەیمار بدەمەوە، ئەو زۆر بە ئێمە دەدات”.
  • پیانیچ یاریزانێکی نایابەو لەوانەیە لەگەڵ ئێمە یاری بکات”.
  • “من پشت بە راکیتچ دەبەستم ئەو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەیە”.
  • سیمیدۆ نزیک دەبێتەوە لە مان سیتی و لەوانەیە گۆڕینەوەی لەگەڵ کانسێلۆ پێبکرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this