وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رێنمایی نوێ بۆ قەدەغەی هاتوچۆ دەردەکات

0
429
SNN-
له‌ باره‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كه‌ له‌ به‌یانی ژماره‌ (35) بڕیاری له‌سه‌ردرابوو، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ به‌یانی ژماره‌ (36) ورده‌كاری جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی روونكرده‌وه‌.
وەزارەتی ناوخۆ رایدەگەیەنێت: نانەواخانەکان رۆژانە لەکاتژمێر 6 تا 12ی نیوەڕۆ کار دەکەن و دەبێت مەودای دووریی نێوانیان یەک مەتر و نیو بێت لەڕۆژی 25ی مانگەوە.
هاوکات جوتیاران بۆ ئەنجامدانی دروێنە بەدەڕاسە و گواستنەوەی بەرهەمی گەنم و جۆ بۆ سایلۆ و کۆگاکان دەتوانن بێنە دەرەوە لەڕۆژی 25ی مانگەوە.
وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریداوە رێگە بدرێت بە دەزگاکانی راگەیاندن لەڕۆژانی جەژندا کاری راگەیاندنی خۆیان ئەنجامبدەن، بەمەرجێک پشتگیری ئەو رۆژەیان پێبێت لەو دەزگایانە کە کاری لێدەکەن.
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this