کۆرۆنا رەونەقى زێر زیاتر دەکات، نرخەکەی چەندین هێندە بەرزدەبێتەوە

0
5935

هەوراز ئەحمەد-SNN

زیاتر لە 7 ساڵە نرخى زێر بەرزبوونەوەى بەم جۆرەى ئێستای بەخۆوە تۆمارنەکردوە بەجۆرێک لە هەرێمى کوردستان هاووڵاتیان لە ئێستا لە برى کڕینى زێڕ دەڕۆن و زێڕەکانیان دەفرۆشنەوە، سەرۆکى کۆمەڵەى زێڕەنگەرانى سلێمانیش ئاشکراى دەکات “هێندە زێڕمان کڕیوەتەوە کە بازاڕى قفڵ کردووە و بەهۆى نەبوونى فڕۆکەخانەکانیشەوە ئەو زێڕە ناتوانرێت بنێردرێتە دەرەوە”.

کەمال فەتاح،زیاتر لە 40 ساڵە لە نێو بازاڕى زێڕەنگەرانى شارى سلێمانى سەرقاڵى کڕین و فرۆشتنى زێڕە،ئەو دەڵێت ڤایرۆسى کۆرۆنا مێژووى لە بەرز بونەوەى زێڕدا تۆمار کرد”.

کەمال فەتاح،بە snnى راگەیاند “زێڕ لە ئاستێکى بەرزدایە کە ساڵانێکى زۆرە ئەو بەرزبونەوەى تۆمار نەکردوە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ داتەپینى ئابورى جیهانى کە بە هۆى ڤایرۆسى کۆرۆنا دروست بووە، کاتێکى ئابورى جیهان داتەپێت ونەوت دابەزێت ئەوخواست لەسەر ئاڵتون زۆر دەبێت ئەمەش وا دەکات نرخى زێڕ بەرز ببێتەوە”.

وتیشى”هاووڵاتیان لە ئێستا تەنها بۆ فرۆشتنى زێڕ سەردانى زێڕەنگەران دەکەن و لەم کاتەدا زێڕ ناکڕن چونکە نرخەکەى زۆر بەرزە و بۆ ئەمڕۆ نرخى یەک مسقاڵ زێڕى عەیار 21 بە 310 هەزار دینارى عێراقى مامەڵەى پێوە دەکرێت و زێڕى عەیار 18ش بە 260 هەزار”.

لەگەڵ سەرهەڵدانى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ئەمریکا بانکى فیدراڵى بڕى 2.3تریلیۆن دۆلارى تەرخان کرد بۆ ئەو کێشە ئابوریانەى کە بە هۆى کوۆرۆناوە هاتۆتە ئاراوە ئەمەش واى لە بارزرگان و سەرمایەداران کرد لە ترسى هەر ئەگەرێک کە ببێتە مەترسى لەسەر سامانەکەیان پارەکانیان بگۆڕنەوە بە زێڕ ئەو کارەش نرخى زێڕى بۆ ئاستێکى زۆر بەرز کردەوە.

بیلال سەعید-ئابوریناس به snn ى راگەیاند ” بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری نه رێنی به هێزی له سه ر ئابووری دروستکرد، به تایبه تیش له دوای ئه وەی له مانگی نیساندا حکومه تی وڵاتان بڕیاریان له داخستنی سه رجه م سێکته رەکانی ئابووریدا و زیاتر له 3 ملیار و 600 ملیۆن که س له سه رتاسه ری جیهان که رەنتینکرا، ئەمەش بووە هۆکارێکی سه رەکی که ترسی وەبەرهینەران و بازرگانان روو له زیادبوون بکات و به شێکی سامانه کانیان بکەن بەزێڕ، بەمەبەستی خۆپاراستن له هەر دۆخێکی مەترسیدار که رووبەڕووی ئابووری جیهان بێتەوە بەرزبوونەوەی رێژەی بێکار و بەرنامەکەی بانکی فیدراڵی بووە هۆکاری که مبوونی خواست لەسەر دۆلاری ئەمریکی و قەواڵەکانی ئەمریکا له لایەن بازرگانانەوە، ئەوکات بەشێک له شارەزایانی بازاڕە داراییەکان پێیانوابوو که ئەگەری هەیه نرخی یەک ئۆنسه زێڕ بگاته ئاستەکانی 1900 تا 2000 دۆلار ، بەلام هەر زۆری نه خایاند، له ناوەراستی مانگی نیسان بۆ سه رەتای مانگی ئایار جارێکی دیکه خواست لەسەر دۆلاری ئه مریکی زیادبووەوە به تایبه تیش له دوای ئه وەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەته یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، له ناوەراستی مانگی ئایاردا به شێوەیەکی پلەبەندی ئابووری دەکەنەوە و رێگه به کۆمپانیاکان دەدەن دەستبه کارەکانیان بکەنەوە و کەرەنتین دەشکێندرێت چونکه ئابووری له وەزیاتر بەرگەی راگرتن ناگرێت”.

هاوکات بیلال سەعید، باسى مێژووى زێڕى کرد کە چۆن لە هەر ئەگەرێکدا بەرز و نزمى تۆمار دەکات و رایگەیاند :”ئەگەر لە ڕووى مێژوویەوە سەرنجى نرخى زێڕ بدەین ئەوا سەرجەم جولە خۆڕاستکردنەوەکان دووبارە بونەوەتەوە”.

-کاتێک نرخى یەک ئۆنسە زێڕ دەگاتە 180$،بە ڕێژەى 50% خۆڕاستکرنەوە تۆمار دەکات و نرخ دادەبەزێتەوە بۆ 100$.

-کاتێک نرخى یەک ئۆنسە زێڕ دەگاتە100$ جارێکى دیکە بەرز دەبێتەوە بۆ 870$ بە ڕێژەى 70%خۆڕاستکرنەوە تۆمار دەکات و نرخ دادەبەزێت بۆ 250$.

-کاتێک نرخ لە 250 $ بۆ 1030$ بەرز دەبێتەوە ئەوا بە نزیکەى 65% خۆڕاستکرنەوە تۆمار دەکات و نرخ دادەبەزێتەوە بۆ 680$.

-کاتێک نرخ لە 680$ بۆ1920$ بەرز دەبێتەوە ئەوا بۆ 1030$دادەبەزێتەوە.
بەم شێوەیە دەبێت چاودێرى ئاستى 1920$بکەین، لە ئەگەرى شکاندنى بۆ سەرەوە ئەوا ئاراستەى زێڕ بەرەو 2445$ دەبێت، بەڵام لە ئەگەرى نەشکاندنى ئەوا ئاراستەى خۆڕاستکردنەوەى دەستپێدەکاتەوە کە بنەماکان و رووداوەکانى ئەو کاتە دەستنیشانى دەکات کە خۆڕاستکردنەوەکە تا چ ئاستێک دەبێت”.

زێڕ لە ڕێگاى ووڵاتانى دوبەى،تورکیا ،ئێران دەگاتە هەرێمى کوردستان.

دلێر تاهیر، سەرۆکى کۆمەڵەى زێڕەنگەرانى سلێمانى بە snnى راگەیاند “لە ئەمساڵدا کەمترین زێڕ هاورەدە کراوە بەهۆى کەرەنتیەنە و ڤایرۆسى کۆرۆنا و داخستنى سەرجەم دەروازە و فڕۆکەخانەکان بۆیە بازاڕى ئاڵوگۆڕى زۆر زیانى زۆرى بەرکەوتوە و جموجۆڵى لەلایەن هاووڵاتیانەوە وەستاوە”.

وتیشى” ئەوەى سەردانى بازاڕ دەکات بۆ فرۆشتنەوەى زێڕە و هەرچیش هاتووە ئێمە کڕێومانە هێندە زێڕمان کڕیوەتەوە کە بازاڕى قفڵ کردوە و بەهۆى نەبوونى فڕۆکەخانەکانیشەوە ئەو زێڕە ناتوانرێت بنێردرێتە دەرەوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this