تەندروستی جیهانی سەبارەت بە جەژن چەند رێنماییەک بڵاودەکاتەوە

0
237
منداڵێک بەشداری نوێژی جەژن دەکات

SNN

لەگەڵ دەستپێکردنی جەژنی رەمەزاندا رێکخراوی تەندروستی جیهانی چەند رێنماییەک بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە.

رێکخراوەکە لە هەژماری خۆی لە تویتەر نوسیویەتی: “بۆ ئەوەی جەژنێکی سەلامەت و دوور لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێبکەن پێویستە قەرەباڵغی دروستنەکەن”.

هاوکات بە هاووڵاتیانی موسڵمان رادەگەیەنێت: “هاتووچۆی زۆر کاریگەری لەسەر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بەشێوەیەکی خێرا دەبێت”.

وتوشیەتی: “نابێت رێگە بدەین ئەو هەموو هەوڵ و قوربانیانەی لە مانگەکانی رابردوودا کردوومانە بەفیڕۆ بچێت”.

ئەمڕۆ لە زۆرینەی وڵاتانی موسڵمان، بە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دادەنرێت، لە بەشێک لە وڵاتانیش، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە رێکاری تەندروستی توند جێبەجێ دەکرێن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this