عێراق بۆ بوژاندنەوەی بازاڕ داوایەک لە سعوودیە دەکات

0
522
ئاڵای عێراق و سعوودیە

SNN

حکوومەتی عێراق، بە ئامانجی بواژندنەوەی بازاڕی ناوخۆ داوا لە سعوودیە دەکات بە بەهای سێ ملیار دۆلار کاری وەبەرهێنان لە عێراق بکات.

عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق ئەمڕۆ، دوای رۆژێک لە کۆتایی هێنان بە سەردانەکەی بۆ ریاز راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە:  داوای لە بەرپرسانی سعوودیە کردووە هانی کۆمپانیاکانی سعوودیە بدەن بۆ کاری وەبەرهێنان لە کەرتەکانی وزە و کشتوکاڵ لە عێراق.

دوێنێ شەممە وەزیری دارایی عێراق، عەلی عەللاوی کۆتایی بەسەردانەکەی بۆ ریاز هێنا کە لەمیانیدا نامەیەکی سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی رادەستی شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز کرد.

حکوومەتی پێشووی عێراق بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەھدی لە ئایاری 2019دا، پڕۆژە یاسایەکی بۆ ھاندانی وەبەرھێنان لەگەڵ سعوودیە پەسەندکردبوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this