هێزەکانی تورکیا سیدەکان تۆپباران دەکەن

0
206

SNN

لە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆوە، کە هاوکاتە لەگەڵ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، هێزەکانی تورکیا تۆپبارانی سێ گوندی سیدەکان دەکەن و تا ئێستاش بەردەوامە.

جەلال عوزێر موختاری‌ گوندی‌ خەلیفان بە SNNی راگەیاند: “لە پێش کاتژمێر 1:00 ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا لە سنووری برادۆست تۆپبارانی گوندەکانی گوڕەشە و خەلیفان و کەندەگەری دەکەن.

رونیشیکردەوە: “سوپای تورکیا بە هاوەن هێرشی کردووەتە سەر بەرزایی چیادێل”.

ئەو موختارە باسی لەوەشکرد: “بەهۆی تۆپبارانەکەوە چەندین شوانکاری گوندەکان لەپێناو پاراستنی گیانیاندا هەڵاتوون” .

ئاماژەی بەوەشدا کە جارێ هیچ زانیارییەکیان لەبارەی زیانەکانەوە نیە، بەڵام وەک زۆربەی جارەکانی پێشتر تۆپبارانەکە ترس و دڵەڕاوکێی زۆری لای دانیشتوان و گوندنشینانی سنورەکە دروستکردووە

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this