هاتووچۆی سلێمانی ماوەی لێخۆشبوونی لە غەرامەکان درێژکردەوە

0
475
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی

SNN

بەرێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند: بڕیاری لێخۆشبوون لەو كه‌سانه‌ی به‌هۆی كه‌ره‌نتینه‌وه‌ غه‌رامه‌یان كه‌وتوه‌ته‌سه‌ر درێژدەکەنەوە.

فه‌ره‌یدون عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، به‌ ترافیك ئێف ئێم-ی راگه‌یاند، بڕیاری لێخۆشبوون بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كه‌ره‌نتینه‌وه‌ غه‌رامه‌یان كه‌وتوه‌ته‌ سه‌ر، تاوه‌كو 15ی حوزەیرانی داهاتوو درێژكراوه‌ته‌وه‌.

رونیشیكرده‌وه‌: “هه‌ر كه‌سێك کە له‌ رۆژانی كه‌ره‌نتینه‌دا مۆڵه‌ته‌كه‌ی یاخود ساڵانه‌كه‌ی یاخود ماوه‌ی تۆماركردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌سه‌رچووبێت، لێخۆشبوونی بۆ ده‌ركراوه‌ و له ‌سه‌رجه‌م غه‌رامه‌كانی دواكه‌وتن ده‌به‌خشرێت”.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ” شۆفێران ده‌توانن لە  15ی حوزەیرانەوە بەدواوە، سه‌ردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ بکەن بۆ جێبەجێ کردنی مامه‌ڵه‌كانیان”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this