كارگێری یانه‌ی شوڕته ” سوكایه‌تیكردن ده‌رهه‌ق به سه‌رۆكی یانه‌كه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه”

یانەی شورتە
حسین کەرکوکی-SNN Sport
ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی شوڕته‌ی عێراقی ناره‌زایه‌تی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت بەو لێدوانه نا به‌رپرسانه ده‌رهه‌ق به سه‌رۆكه به وه‌كاله‌ته‌كه‌ی دكتور عه‌بدولوه‌هاب تائی كه له لایه‌ن وته‌بێژی چه‌ند یه‌كێتییه‌كی وه‌رزشی كه بانگه‌شه‌و داوای جێبه‌جێكردنی یاساكانی عێراق ده‌كات کراوەتە سەری .
له به‌یاننامه‌یەكیدا یانه‌کە ئاشكرایكرد ” ئێمه ده‌سته وه‌ستان ناوه‌ستین له دژی ئه‌م لێدوانانه كه له لایه‌ن چه‌ند كهسیاتیهكهوه دراون ، رێزی یاسای عێراقیان نه‌گرتووه و ده‌ستدرێژیان كردووەته سه‌ری به بیانوی بێ بنه‌ما ، ئه‌م ده‌سته‌یه بێ باكه له‌و زیانانه‌ی رێكکارهكانیان هۆكاربووه له سوكایه‌تیكردن به ناوبانگی وه‌رزشی عێراق له نێوه‌نده جیهانییه‌كان و شه‌قامی وه‌رزشی تێگه‌یشتووه له پلانه به‌رژه‌وه‌نده خوازییه ئاشكراكانیان بۆ هه‌موان و ئامانج لێی ده‌سته‌به‌ركردنی ئامانج وخواستی تایبه‌تییه به به پۆشاكی چاكسازی وه‌رزشیه‌وه ” .
هه‌روه‌ها یانەکە دەڵێت ” ده‌سته‌ی كارگێری و ئه‌نجومه‌نی گشتی و جه‌ماوه‌ری یانه‌ی شوڕته وه‌ڵامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه و به‌هێزیان ده‌بێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م سوكایه‌تییه ، له رێگای په‌نابه‌ردن بۆ دادگای عێراق و گرتنه به‌ری سه‌رجه‌م هه‌ڵوێسته‌كان كه مایه‌ی بێده‌نگكردن ئه‌م لێدوانه بێ بنه‌مایانه‌یه ده‌رهه‌ق به كهسایەتییەکی عێراقی وه‌كو وه‌هاب ئه‌لتائی كه هه‌موان گواهی بۆ ده‌ده‌ن به ده‌ستپاكی و لێهاتووی و نیوبانگی باش و ده‌ستی پیس نه‌بووه بە فریودانی داهاتی گشتی “.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ژنێک لە رانیە هەلی کار بۆ 12 کەس دەڕەخسێنێت
2020-05-09
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17