گه‌رمیان: ئاگرێكى گه‌وره‌ كه‌وته‌وه‌ و تائێستا كۆنترۆڵ نه‌كراوه‌

0
555
دیمه‌نێكى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ | فۆتۆ: Pixabay

SNN – سیروان حه‌سه‌ن
له‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆوه‌ له‌ گه‌رمیان ئاگرێكى گه‌وره‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و تاوه‌كو ئێستا كۆنترۆڵ نه‌كراوه‌، به‌ وته‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار سه‌رچاوه‌ى ئاگره‌كه‌ و هۆكاره‌كه‌ى نادیاره‌ و پوش و پاوان و به‌رهه‌مى دانه‌وێڵه‌ى زۆرى سوتاندووه‌.

ئیبراهیم عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاگركوژێنه‌وه‌ى كه‌لار به‌ (SNN) ى راگه‌یاند: “له‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆوه‌ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ سنوورى گونده‌كانى: ئاوایى گه‌وره‌، گاكوڵ، ساڵح ئاغا، خه‌یاڵ، تازه‌شار و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ى نزیك رووبارى سیروان له‌ نێوان كه‌لار بۆ خانه‌قین ئاگرێكى گه‌وره‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌”.

وتیشى :”به‌پێى وته‌ى خه‌ڵكى ئه‌و ناوچانه‌ ئاگره‌كه‌ له‌ ئاوایی گه‌وره‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى گرتووه‌ و هۆكاره‌كه‌ى نادیاره‌ و تاوه‌كو ئێستا ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌ تیمه‌كان له‌ هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن و تیمێكى زۆر ره‌وانه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ كراون”.

به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاگركوژێنه‌وه‌ى كه‌لار ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئاگره‌كه‌ سه‌دان دۆنم زه‌وى له‌ پۆش و پاوان و جاڕ و كاى جوتیاران و به‌شێكى كه‌میش له‌ به‌رهه‌مى گه‌نم و جۆى سووتاندووه‌”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this