مسته‌فا كازمى فه‌رمانیدا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان رێكاره‌كانى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ تووندتر بكه‌ن

0
500
مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق فه‌رمانى به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كرد رێكاره‌كانى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ تووندتر بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ نووسینگه‌ى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: “فه‌رمانده‌ى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق فه‌رمانى كردووه‌ رێكاره‌كانى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ تووندتر بكرێنه‌وه‌”.

هاوكات ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق سه‌ردانێكى مه‌یدانى بۆ شارى پزیشكى به‌غدا ئه‌نجامدا و یه‌كێك له‌ سه‌نته‌ره‌كانى چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشانى كۆرۆنا به‌سه‌ركرده‌وه‌ به‌ یاوه‌رى حه‌سه‌ن ته‌میمى، وه‌زیرى ته‌ندروستیی و ژینگه‌ى عێراق.

بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق دواى ئه‌وه‌هات كه‌ ئه‌مڕۆ عێراق ژماره‌یه‌كى پێوانه‌ى نوێى تۆماركرد له‌ تووشبوون به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا و 197 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا تۆماركران.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this