گێان له‌  ده‌ستدانی كچه‌ زۆرانبازێك به‌ شێوه‌یه‌كی كتوپر

0
1250
هانا کیمۆرا

SNN Sport

 

به‌ شێوه‌یه‌كی كتوپڕ و له‌ دۆخێكی ته‌مومژاویدا ، كچه‌ زۆرانبازێكی ژاپۆنی گیانی له‌ ده‌ستدا له‌ كاتێكدا له‌ لوتكه‌ی دروشانه‌وه‌یدا بوو  له‌ جیهانی زۆرانبازیدا.

 

هانا كیمۆرای كچه‌ زۆرانبازی پێشه‌گه‌ری ژاپۆنی له‌ ته‌مه‌نی 22 ساڵیدا گیانی  له‌ ده‌ستدا و به‌ پێی پێگه‌ی سكای نیوز بێت تا ئێستا هۆكاری مردنه‌كه‌ی نه‌زانراوه‌ .

 

كۆمپانیای “ستاردۆن ” سپۆنسه‌ری زۆرانبازی ژاپۆنی له‌ پێگه‌ی ” تویته‌ر ”  هه‌واڵی مردنه‌كه‌ی ئاشكرا كردو وتی ” جه‌ماوه‌ری ستاردۆم ، ئێمه‌ دڵته‌نگین پێتان رابگه‌ینین كه‌ هانا كیمۆرا مردووه‌ ” .

 

 

هه‌روه‌ها لە تویته‌كه‌ هاتووە ” تكامان وایه‌ رێزی خانه‌واده‌ و هاوڕێیه‌كان  بگرن  و هه‌ندێ كاتیان بده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی   كاره‌كان له‌ خۆ بگرن ، ئێمه‌ پاڵپشتیتان له‌م كاتەده ده‌نرخێنین “.

 

راپۆرته‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ كیمۆرا قوربانی ده‌ستدرێژی دووباره‌ بوو بووه لە سه‌ر تۆری ئینتەرنێت ، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ بكات كه‌ خۆی كوشتبێت “.

 

كیمۆرا كه‌ دایكی كیوكوی زۆرانبازی پیشه‌گه‌ر بووه‌  ، ژیانی پێشه‌یی  له‌ ئازاری 2016 ده‌ستپێكردووه‌ ، پاشان راسته‌وخۆ نازناوی زۆرانبازی بۆ منداڵان به‌ده‌ستهێنا .

 

كیمۆرا له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵ  له‌ پرۆگرامی ” تیراس هاوس ” له‌ تۆری نیتفلكیس ده‌ركه‌وت ، کە ئەمەش به‌رنامه‌یه‌كه‌ كه‌ بۆ شه‌ش كه‌سی نه‌ناسراو  له‌ یه‌ك ماڵدا ده‌ژێن .

 

پێگه‌ی نیتفلیكسی ژاپۆن بریاریدا  به‌ راگرتنی زنجیره‌كانی پرۆگرامه‌كه‌ پاش هه‌واڵی مردنه‌كه‌ .

 

ئه‌مه‌و ژماره‌یه‌ك  له‌ زۆرانبازه‌ پێشگه‌ره‌كان نیگه‌ران و دڵته‌نگی خۆیان ده‌ربڕی بۆ گیان له‌ ده‌ستدانی ئه‌و كچه‌ زۆرانبازه‌ ژاپۆنییه‌ .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this