بۆ یەکەمجار کۆرۆنا لەشیری دایکێکدا بینرا

0
391

SNN-

زاناکانی ئەڵمانیا ڤایرۆسی کۆرۆنایان لەناو شیری دایکێکی شیردەردا دۆزییەوە، بەڵام تائێستا دڵنیا نین کە پەتاکە لەڕێگەی شیردانەوە دەگوێزرێتەوە بۆ کۆرپە یاخود نا.

گۆڤاری نیوزویک-ی ئەمریکی بڵاویکردۆتەوە لە رەچەتەی چەند زانایانی ئەڵمانیدا ئەوە بینراوە کە پاش وەرگرتنی سامپڵی مەمکی ژنە تووشبوویەکی شیردەر دەرکەوتووە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناویدا هەبووە.

زاناکان لەڕۆژی 12 و 13یەمی کەرەنتینەی ژنە شیردەرەکەدا پشکنینیان کردووە و لەڕۆژی 14یەمیشدا دووبارە بۆیکراوەتەوە دەرکەوتووە ڤایرۆسەکە لەناو مەمکەکانیشدا لەناوچووە و نەماوە.

بۆیە لەماوەی مانەوەی مرۆڤدا بۆ 14 رۆژ لەکەرەنتینە، ڤایرۆس لەناو مەمکەکانیشدا هەیە، بەڵام دەرنەکەوتووە هێشتا کە بۆ کۆرپە دەگوازرێتەوە یاخود نا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this