تائێستا هاوپەیمانان 5 بنکەی گرنگیان رادەستی هێزە عێراقییەکان کردۆتەوە

0
344

SNN

پشکنەری گشتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند: هێزەکانی هاوپەیمانان لە جەنگ دژی داعش تائێستا 5 بنکەی زۆر هەستیار و گرنگیان داوەتەوە بە هێزە عێراقییەکان بەهۆی گرژییەکان لەگەڵ ئێران.

راپۆرتەکە کەرۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویکردۆتەوە، دەڵێت “ناکۆکیی و ململانێی نێوان ئەمریکا لەگەڵ گروپ و دەستە و چەکدارانی سەر بەئێران و کۆماری ئیسلامی ئێران وایکردووە هاوپەیمانان کە ئەمریکا سەرپەرشتییان دەکات ئەو بنکە گرنگانە جۆڵ بکەن و خۆیان کۆ بکەنەوە لەچەند شوێنێکی دیاریکراودا تا گیانی سەربازەکان بپارێزن.

بنکە سەربازییەکان کە هاوپەیمانان چۆڵیانکردووە، بریتین لە فڕۆکەخانەیەک لەموسڵ و بنکەیەکی ستراتیژی گەورە لە نزیک سنووری عێراق و سوریا و چەند بنکەیەکی دیکە.

راپۆرتەکەی پنتاگۆن ئەوەشی خستۆتەڕوو کە بەهۆی کۆرۆناوە گواستنەوەی زەمینی هێزەکان و بەریەککەوتنیان لەگەڵ هێزە عێراقییەکان راگرتووە و هەموو مەشقەکانیش وەستێنراون بە هێزە عێراقییەکان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this