میسی بیری له‌ جیهێشتنی ئیسپانیا كردووەته‌وه‌ !

0
484
میسی

SNN Sport

 

لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی ئاشكریكرد،  كه‌ به‌راستی بیری  له‌ جێهێشتنی ریزه‌كانی به‌رشەلۆنه‌ی كردووەته‌وه‌ له‌ ساڵانی رابردوو ئەمەش پاش قه‌یرانه‌كه‌ی  له‌گه‌ڵ باجدا و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ بیرۆكه‌ی رۆییشتی له‌   ئیسپانیا بوو نه‌ك ته‌نها له‌ به‌رشەلۆنه‌ .

 

میسی و باوكی به‌ خۆدزێنه‌وه‌ له‌   دانانی باج تۆمەتبارکران له‌ ماوه‌ی 2007-2009 و ئه‌ستێره‌ ئه‌رجە‌نتینیەکە‌ رووبه‌ڕووی مه‌ترسی زیندانیکردن بووەوە‌ بۆ ماوه‌ی 21 مانگ .

 

له‌ ساڵی 2017 میسی پێداهه‌ڵچوونه‌وه‌ی له‌ بریاره‌كه‌ كرد و سزا سه‌پێندراوه‌كه‌ی سه‌ری  له‌ سه‌ر باوكی سووك كرایه‌وه‌ به‌ پێدانی سزایه‌كی دارایی به‌ بڕی 223 هه‌زار پاوەن ، له‌ به‌رامبه‌ردا باوكی رووبه‌ڕووی به‌ندكردن نه‌بووه‌وە بۆ ماوه‌ی 15 مانگ  له‌گه‌ڵ پێدانی 161000  هەزار پاوەن بە حکومەتی ئیسپانیا.

 

میسی چاوه‌ڕوانی ئۆفه‌رێكی فه‌رمی بوو  له‌ هه‌ر تیپێك بۆ رۆێشتن له‌ به‌رشەلۆنه‌ ، میسی  له‌ لێدوانێكی بۆ وێستگه‌ی رادیۆی “راك 1 ” وتی ” له‌و كاتەدا له‌گه‌ڵ قه‌یرانی باجدا ، ویستم بڕۆم ، نه‌ك ئاره‌زوم بۆ جیهێشتنی به‌رشەلۆنه‌ به‌ڵكو بەهۆی وڵاتی ئیسپانیاوە بوو ”

هه‌روه‌ها وتی ” هه‌ستم كرد كه‌ رووبه‌ڕووی هه‌ڵسوكه‌وتێكی خراپ بوومه‌ته‌وه‌ ، ئاره‌زووم له‌ مانه‌وه‌ نه‌ده‌كرد لێرەدا و هیچ ئۆفه‌رێكم نه‌بوو له‌ هیچ تیپێك ، چونكه‌ هه‌موان  ئاره‌زوومیان ده‌زانی  له‌ مانه‌وه‌ لێره‌ ” .

 

وتیشی ” بابه‌ته‌كه‌ زۆر قورس بوو بۆ من و خێزانه‌كه‌م ، چونكه‌ خه‌ڵكی زۆر نازانن له‌وه‌ی روویدا ” .

 

له‌ وه‌ڵامی پرسیاری هۆكاری مانه‌وه‌ی له‌ به‌رشەلۆنه‌ وتی ” یه‌كه‌م به‌ هۆی دۆخه‌كه‌م له‌ یانه‌كه‌ی و خۆشه‌ویستی زۆرم بۆی، دووه‌م په‌یوه‌ست بوونی خێزانه‌كه‌م به‌ شاره‌كه‌ و هاوڕیه‌كانمان لێره‌ ” .

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this