وەزارەتی دارایی بودجەی ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بۆ پارێزگای هەڵەبجە خەرجناكات

نەخۆشخانەی وەفا تایبەت بە کۆرۆنا فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات لە قۆناغی دووەمی دابینكردنی پارە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا، پارێزگا و ئیدارەیەكی سەربەخۆ نییە كەمتر لە 100 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان نەكرابێت، بەڵام بودجەی پارێزگای هەڵەبجەیان لە 250 ملیۆن دینارەوە بۆ 20 ملیۆن كەمكردووەتەوە و بۆ خەرجكردنیش دەستی دەستیمان پێدەكرێت.
كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند “لەقۆناغی دووەمی ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا وەزارەتی دارایی بڕی پارەی پێویستی لەنێوان 500 بۆ 200 ملیۆن دینار بۆ هەریەكە لە پارێزگاكانی تر و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێم تەرخانكرد، بۆ پارێزگای هەڵەبجەش سەرەتا بڕیاردرا كە بڕی 250 ملیۆن دینارمان بۆ خەرجبكرێت، بەڵام دواتر كەمكرایەوە بۆ نزیكەی 100 ملیۆن دینار.
ئاماژەی بەوەشكرد، دواتر داوایان لێكردین ئەو پسووڵانەیان بۆ بنێرین كە لە قۆناغی یەكەمدا بڕی 250 دینارەكەمان خەرجكردووە ئەوەمان بۆناردن، لیژنەمان نارد بۆ وەرگرتنی 100 ملیۆن دینارەكە، بەڵام پێیانوتین كە بۆ 50 ملیۆن دینار بەشی هەڵەبجە كەمكراوەتەوە.
دەشڵێت: “پاش چەندین پەیوەندی و سەردانیكردن دواتر ڕازیبوون كە 50 ملیۆنەكە وەربگرین، بەڵام جارێکی دیكە پێیان ڕاگەیاندین كە بەشە بودجەی هەڵەبجە بۆ 20 ملیۆن دینار كەمكراوەتەوە، بەڵام ئێمە وەرگرتنی ئەو 20 ملیۆن دینارەمان ڕەتكردەوە، دواتر وتیان زیادی دەكەین بۆ 50 ملیۆن دینار، بەڵام دوای مانگ و نیوێك هێشتا دەستی دەستیمان پێدەكرێت بۆ خەرجكردنی ئەو پارەیە”.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا هیچ بڕە بودجەیەكی تایبەت بە ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنامان لەبەردەستدا نییە و ئەنجامدانی پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا و هەندێك پێداویستی دیكەی ئەو بابەتە بەپارەی خێرخوازان خەرجدەكەین، ئەمەش بێباكیی وەزارەتی دارایی دەردەخات بەرامبەر بە ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17