
موحه‌مه‌د یاسین
سه‌نگه‌ر زرار- SNN Sport
ڤایرۆسى كۆرۆنا (كۆڤید 19)، مه‌ترسیى مه‌رگ له‌سه‌ر ژیانى پاڵه‌وانى ئۆڵۆمپى كورد له‌یارى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی دروست ده‌كات.
ماوه‌ى مانگێكه موحه‌مه‌د یاسین-ى یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی و ئۆڵۆمپی كورد و پێشووی شاری هه‌ولێر و كوردستان و عیراق له‌یاری به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی له‌نه‌خۆشخانه‌ى شارى ئۆریبرۆ-ى سوید له‌ژێر چاودێریی چڕی پزیشكیدایه و ڤایرۆسى كۆرۆنا ژیانى خستووه‌ته كه‌نارى مه‌رگه‌وه.
به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر له‌سه‌ر بارودۆخ و بارى ته‌ندروستى كه‌هێشتا هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیانى هه‌یه، تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport)، به‌دواداچوونى كرد و له‌مباره‌یه‌وه په‌یوه‌ندى به خالید-ى كوڕه گه‌وره‌ى كرد و ئه‌میش وتى: ماوه‌ى مانگێك ده‌بێت به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆنا باوكم له‌نه‌خۆشخانه‌ى شارى ئۆریبرۆ خه‌وێنراوه، زۆر به‌قورسى ئه‌م نه‌خۆشییه‌ى گرتبوو كه كاریگه‌ریی زۆریشى كردبووه سه‌ر كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌ى، مه‌ترسیی له‌سه‌ر ژیانى هه‌بوو، هه‌رچه‌نده بارودۆخى باشتره و پزیشكه‌كان ده‌ڵێن له‌نه‌خۆشى كۆرۆنا ده‌ربازى بووه، به‌ڵام جه‌سته‌ى تووشى به‌كتریایه‌ك بووه به‌ڕێژه‌ى 282 پله، سوپاس و ستاییش بۆخواى گه‌وره ئێستا رێژه‌كه بۆ 30 پله دابه‌زیوه، به‌ڵام زۆر به‌قورسى كاریگه‌رى كردۆته سه‌ر كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌ى و تووشى هه‌ناسه ته‌نگى بووه، تا ئه‌وكاته‌ى ته‌ندروستى به‌ته‌واوه‌تى جێگیر ده‌بێت، ماوه‌یه‌كى تریش له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه و له‌ژێر چاودێریی داده‌بێت”.
خالید یاسین كوڕى گه‌وره‌ى ئه‌م پاڵه‌وانه‌ى یارى هه‌ڵگرتنى قورسایی كه یه‌كه‌م وه‌رزشكارى كورده له‌مێژووى عێراقدا به‌شدارى ئۆڵۆمپیادى كردووه، له‌دریژه‌ى قسه‌كانیدا وتى: باوكم هیچ نه‌خۆشییه‌كى درێژخایهتى نه‌بووه، بۆیه دكتۆره‌كان سه‌رسوڕمانى خۆیان پیشاندا كه زۆر به‌قورسى نه‌خۆشییه‌كه‌ى گرتووه، به‌ڵام توانیویه‌تى به‌رگرى بكات، ئه‌وكات ئێمه بۆ ئه‌وانمان روونكرده‌وه و بهپزیشكهكانمان راگه‌یاند كه باوكمان یه‌كێكه لهوهرزشكاره دێرینه‌كانى جیهان و ئاسیا، بۆیه ئه‌وه‌یان به‌هۆكارێك زانیوه كه باوكم توانیویه‌تى خۆڕاگر بێت و به‌ره‌نگارى ڤایرۆسه‌كه ببێته‌وه”.
كوڕه‌كه‌ى موحه‌مه‌د یاسین، سه‌باره‌ت به‌هۆكارى توشبوونى باوكى به‌م ڤایرۆسه، وتى: باوكم له‌قوتابخانه وه‌ك توێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى وانه به‌قوتابیان ده‌ڵێته‌وه، واپێشبینى ده‌كه‌ین له‌قوتابخانه تووشى نه‌خۆشى كۆرۆنا هاتبێت و ئه‌گه‌رى زۆره له‌یه‌كێكه‌وه بۆى گواستربێتهوه، چونكه له‌نێو خانه‌واده‌كه‌ى ئێمه‌دا هیچ حاڵه‌تێك بوونى نییه و باوكم خۆى رێنمایی خه‌ڵكى ده‌كرد كه له‌ماڵ بمێننه‌وه و خۆیان له‌ڤایرۆسه‌كه بپارێزن”.
*موحه‌مه‌د یاسین كێیه؟
-ناوى ته‌واو: محه‌مه‌د یاسین محه‌مه‌د.
-ساڵڕۆژى له‌دایكبوون: 7-1-1963 .
-شوێنى له‌دایكبوون: شارى هه‌ولێر/ باشوورى كوردستان.
-شوێنى نیشته‌جێبوون: شارى ئۆریبرۆ/ سوید.
-ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقى و سویدى هه‌یه.
-سه‌ره‌تا به‌یارى تۆپى پێ هاتووه‌ته نێو بوارى وه‌رزش.
-دواتر به‌یه‌كجارى رووى له‌یارى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی كردووه.
-ساڵانی (1977 تا 1991) یاریزانی یانه‌كانی هێرش و هه‌ولێر و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بووه.
-ساڵانی (1977 تا 1991) پاڵه‌وانی عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌ب له‌كێشه‌كانی (67 و75) كگم بووه.
-ساڵی (1985) له‌ژاپۆن و ساڵى (1988) له‌چین، بووه‌ته پاڵه‌وانی وڵاتانی ئاسیا.
-ساڵانی (1979-یۆنان) و (1979-هه‌نگاریا) و (1980-كه‌نه‌دا) و (1981-ئیتاڵیا) و (1982-به‌رازیل) و (1983-فهرهِنسا) و (1989-یۆنان) به‌شداری پاڵه‌وانێتی جیهانى كردووه.
-ساڵی (1987) له‌فلیپین و له‌پاڵه‌وانێتی وڵاتانی جیهان به‌پله‌ی سێیه‌م هاتووه.
-ساڵی (1987) هه‌ر له‌فلیپین و له‌پاڵه‌وانێتی وڵاتانی باشوورى خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا پله‌ی یه‌كه‌مى به‌ده‌ستهێناوه.
-ساڵانی (1982) له‌نیوده‌لهی-هیندستان و (1986) له‌سیئۆل-كۆریای باشوور به‌شداری خولی یارییه وه‌رزشییه‌كانی وڵاتانی ئاسیا (ئاسیاد)ى كردووه و له‌یه‌كه‌میاندا به‌پله‌ی دووه‌م و لهویتریشیاندا یه‌كه‌م بووه.
-ساڵی (1980) له‌ئۆڵۆمپیادی هاوینه‌ى مۆسكۆ/ له‌كێشى 67.5 كیلۆ گرام به‌شداربووه و له‌نێو 20 وه‌رزشكارى به‌شداربوودا، له خه‌تف: هه‌وڵى یه‌كه‌م/ (120 كگم) سه‌ركه‌وتوو، هه‌وڵى دووه‌م/ (125 كگم) سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، هه‌وڵى سێیه‌م/ (125 كگم) سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، له نه‌تر: هه‌وڵى یه‌كه‌م/ (145 كگم) سه‌ركه‌وتوو، هه‌وڵى دووه‌م/ (155 كگم) سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، هه‌وڵى سێیه‌م/ (155 كگم) سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، كۆى گشتى: پله‌ى 17ى ریزبه‌ندى گشتى به‌كۆكردنه‌وه‌ى (270) كیلۆگرام.
-ساڵی (1984) له‌ئۆڵۆمپیادی هاوینه‌ى لوس ئه‌نجلس/ له‌كێشى 75 كیلۆ گرام به‌شداربووه و و له‌نێو 12 وه‌رزشكارى به‌شداربوودا، له خه‌تف: هه‌وڵى یه‌كه‌م/ (140 كگم) سه‌ركه‌وتوو، هه‌وڵى دووه‌م/ (145 كگم) سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، هه‌وڵى سێیه‌م/ (145 كگم) سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، له نه‌تر: هه‌وڵى یه‌كه‌م/ (180 كگم) سه‌ركه‌وتوو، هه‌وڵى دووه‌م/ (185 كگم) سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، هه‌وڵى سێیه‌م/ (185 كگم) سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، كۆى گشتى: پله‌ى 6ى ریزبه‌ندى گشتى به‌كۆكردنه‌وه‌ى (320) كیلۆگرام.
-ساڵى 1991 رووى له‌هانده‌ران كردووه و له‌وڵاتى سوید گیرساوه‌ته‌وه و له‌وێش درێژه‌ى به‌یارییه‌كه داوه و توانیویه‌تى 12 میدالى جۆراوجۆرى پله‌كانى یه‌كه‌م تا سێیه‌م له‌سه‌ر ئاستى سوید و وڵاتانى ئه‌سكه‌نده‌نافیا بباته‌وه.
-له‌ژیانى یارى كردنیدا خاوه‌نى 42 میدالى ره‌نگاو ره‌نگى یارى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورساییه (21 زێر، 6 زیو، 15 بڕۆنز).
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لە هەولێر تووشبوون بە كۆرۆنا كەمی کردووە
2020-09-02
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17