گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 25/5/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
1964
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

 

SNN Sport

ئەمڕۆ دووشەممە 25/5/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو….

ئاس:

 

  • ئەشرەف حەکیمی رێگای خۆی درووست دەکات
  • مەغریبیەکە کە بە خواستن بۆ یانەی دۆرتمۆند یاری دەکات،بەشداری لە رێژەیەکی زۆر گۆڵ کردووەو توانیویەتی 8 گۆڵ بکات و 10 گۆڵیش دروست بکات.
  • بێجگە لە بنزیمە، هیچ یاریزانێکی ریاڵ مەدرید هێندەی ئەو یاریزانە بەشداری لە گۆڵکردن نەکردووە.
  • تیباسی سەرۆکی لالیگا:” 11ی حوزەیران دەمانەوێت یەکەم یاری لە خولی ئیسپانیا ئەنجام بدەینەوە”.

 

مۆندۆدیپۆرتیڤۆ:

 

  • یانەی یۆڤانتۆس پرسیاری عوسمان دیمبلی لە بەرشەلۆنە دەکات بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە.
  • یانە ئیتاڵیەکە لە کاتی گفتوگۆی لەگەڵ بەرشەلۆنە بۆ پیانیچ، پرسیاری ئەو یاریزانەی کردووە، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو یاریزانە وێنەی خۆی لەگەڵ بریکارەکەی و براکەی لە ئینستاگرام لە رۆژی جەژندا بڵاوکردووەتەوە.
  • بێجگە لەریاڵ مەدرید یانەکانی ئارسناڵ و پاریس سانجێرمان گرنگی بە گواستنەوەی هالاند دەدەن.
  • لاوتارۆ مارتینێز نەخێر بۆ گرێبەستی یانەکەی دەکات کە دەیەوێت نوێی بکاتەوە.

 

 

 

 

سپۆرت:

  • یانەی بەرشەلۆنە ئامادەیە بۆ کێبڕکێکردنی خولەکە.
  • ئارسر میلۆ ئارەزووی مانەوە لە بەرشەلۆنە دەکات و دڵخۆشە لە یانەکەی.
  • لاوتارۆ مارتینیز گرێبەستی ئینتەرمیلان بۆ نوێکردنەوە رەتدەکاتەوە.
  • خافێر تیباس رایدەگەیەنێت، کار بۆ ئەوە دەکەین یەکەم یاری لە 12ی حوزەیران لە خولی ئیسپانیا ئەنجام بدەینەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this