یاریزانێكی تێنس تۆمەتبار ده‌كرێت به‌ ده‌ستدرێژی كردنه‌  سه‌ر خێزانه‌كه‌ی پێشووی

0
253
نیکۆلا باسیلاشڤیل

SNN Sport

 

ئێرما چاكادوا  پارێزه‌ری یاریزانی تێنسی سه‌ر زه‌وی جۆرجی  نیکۆلا باسیلاشڤیلی دەڵێت” ئه‌و یاریزانه‌ تۆمەتبار كراوه‌ به‌  ده‌ستدرێژی كردنە سه‌ر خێزانه‌كه‌ی پێشووی .

 

باسیلاشڤیلی پۆلێنكراوی 27 جیهان ، هه‌واڵی ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ر نیكا دورۆكاشفیلی  له‌ به‌رده‌م  كوره‌ ته‌مه‌ن 5 ساڵیه‌كه‌یانی

ره‌تكرده‌وه‌  و ئازادی كردن به‌ ده‌ستەبه‌رێكی دارایی به‌ بڕی (26 هه‌زار دۆلار ).

 

واش بریاره‌ دانیشتنی یه‌كه‌م بۆ دادگایی كردنه‌كه‌  رۆژی 16 ته‌مووزی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت .

 

باسیلاشڤیلی ته‌مه‌ن ( 28 ) ساڵ  له‌ ئه‌گه‌ری تاوانباركردنی روو به‌ڕووی زیندانی كردن ده‌بێته‌ بۆ ماوه‌یه‌ك کە ده‌گاته‌ 3 ساڵ .

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this