
ئاڵای عێراق و کوێت
SNN
عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق کە جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوتیشە بە وەکالەت، پێشنیازی کردووە، کوێت لە قەرزەکانی خۆش بێت یاخود دوای بخات، کە نزیکەی سێ ملیار دۆلاره وەک قەرەبووی جەنگی کەنداو وەری دەگرێتەوە.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمەریکی بڵاویکردووە، کە بەهۆی گوشارەکانی داڕمانی بازاڕی نەوت و قەیرانی ئابووری بەهۆی لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، عێراق پەنای بۆ دراوسێکانی لە وڵاتانی کەنداو بردووە، هەوڵ دەدات لە رێگەیەوە قەرزەکانی کوێت کەمبکاتەوە و پەیوەندییەکانی لەگەڵ سعوودیە بەهێز بکات.
ئەمە لە کاتێکدایە لە ساڵی 2014ـەوە بەهۆی شەڕی داعش، عێراق دانەوەی قەرزی بە کوێت راگرت بوو، بە جۆرێک لە 3% داهاتی نەوتی عێراق بە کوێت دەدرایەوە، بەڵام ئێستا بەهۆی داڕمانی بازاڕی نەوت دانەوەی قەرزەکە بۆ عێراق بووهته كارێكی سهخت و بارێكی قورس.
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17