ئابڕوچونێكی سێكسی ئەستێرەیەکی خولی ئینگلتەرا بڵاودەبێتەوە

0
1075
خولی ئینگلتەرا

SNN Sport

 

راپۆراتێكی بەریتانی ئاشكرایكرد كه‌  یه‌كێك له‌ ئه‌ستێره‌كانی  خولی ئینگلیزیی نایاب بە بێ ئەوەی ناوی بڵاوبکاتەوە،  تۆمەتبارە به‌ ” لاقه‌ كردنی به‌ كۆمه‌ڵ ”  له‌ ئاهه‌نگێكدا سازیكردبوو، ئەمەش  له‌ میانه‌ی رێكکاره‌كانی كەره‌نتینه‌ی گشتیدا لەو وڵاتە و  خانمە ‌ بانگهێشتكراوه‌کە  ئه‌و یاریزانه‌ی تۆمەتبار كردووه‌ به‌ لاقه‌ كردنی له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانی به‌ شێوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵ .

 

به‌ پێی رۆژنامه‌ی ” زه‌ سه‌ن ” بێت  یه‌كێك له‌ خانمه‌كان ( ناوی ئاشكرا نه‌كرا به‌ هۆكاری یاسایی ) سكاڵای لای پۆلیس كردووه‌ كه‌ وه‌ك نێچیرێك كه‌وتووەته‌ ” لاقه‌یه‌كی به‌ كۆمه‌ڵ ” له‌ لایه‌ن ئه‌و یاریزانه‌ و هاورێیه‌كانی  له‌ شوقه‌یه‌كی به‌كرێگیراو ،پاش ئه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌یه‌كی بڕێكی زۆر له‌ خواردنه‌وه‌ كهولیه‌كان و له‌ سپێده‌ی رۆژی دواتر خۆی به‌ رووتی بینیوه‌ته‌وه‌ له‌ ته‌نیشت ئه‌و یاریزانه‌ كه‌ ئه‌ویش به‌ رووتی بووه‌ پاش نۆره‌ كردنیان له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانی له‌ سه‌ر لاقه‌کردنی .

 

ئه‌و خانمه‌ دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ كاتێک له‌ خه‌و هه‌ستاوە   بینیویەتی برین لەسەر جەستەی هەیەو ناتوانێت بروات، بۆیه ‌بڕیاریدا په‌نا بۆ پۆلیس ببات و سكاڵا پێشكه‌ش بكات به‌ تاوانی لاقه‌ كردن دژی ئه‌و یاریزانه‌ كه‌ رۆژنانه‌كه‌ ناسنامه‌ و یانه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد .

 

خانمه‌كه‌ دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ ڕه‌زامه‌ند نه‌بووه‌ له‌ سه‌ر ئه‌نجامدانی سێكس له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه‌ ، به‌ڵام دۆخی بێ هۆشیه‌كه‌ی قۆستووەته‌وه‌ به‌ هۆێ خواردنەوه‌ی ماده‌ كهولیه‌كان بۆ ئەنجامدانی كرده‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانی .

 

خانمه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ روو كه‌ لێكۆڵێنه‌وه‌  لە رووداوه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و لێكۆله‌رەوە‌كان دیداری تێرو ته‌سەلیان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامداوه‌ و پزیشكی دادوه‌ری هه‌ستاوه‌ به‌ پشكنینی و نوسینی راپۆرته‌كه‌ی .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this