مەترسی ئەو قەرزە ئاشکرا دەکرێت کە حکومەتی عێراق لە بانکەکانی ناوخۆی دەکات

0
950

SNN

ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراق رایگەیاند کە حکومەتی عێراق دەستیکردووە بە قەرزکردن لە بانکەکانی ناوخۆی وڵات بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی عێراق.

جەمال کۆچەر بە (بغداد الیوم)ی راگەیاند: ئەو قەرزانەی کە حکومەتی عێراق دەیکات لە بانکەکانی ناوخۆ چەند سودێکی هەیە هاوشێوەی بانکە نیودەوڵەتییەکان، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەمە شتێکی راست و گونجاو نییە چونکە لە داهاتوودا سودی زۆری دەچێتە سەرو دەبێتە بارگرانی لەسەر حکومەتی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد: گەر ئەم قەرزە ناوخۆیانەی حکومەت بۆ پرۆژەیەک یان مەبەستێکی دیاریکراو نەبێت ئەوا کێشە لە داهاتوودا دروست دەکات، وە دەبێتە کێشەی ئابوری بۆ داهاتی عێراق، بە تایبەت گەر ئەم قەرزە بۆ پرۆژەی وەربەرهینان بەگەر نەخرێت.

حکومەتی عێراقی بڕی 3 تریلیۆن دیناری قەرزکردووە لە هەریەکە لە بانکەکانی (رافیدەین و رەشید و بانکی بازرگانی عێراق) بۆ پێدانی مووچەی مانگی داهاتووی فەرمانبەران.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this