وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە

0
1060
تاقیگەیەکی کۆرۆنا

SNN

وەزارەتی تەندروستی هەرێم 25ی ئایار، ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم بڵاودەکاتەوە و تێیدا تووشبوونی شەش کەسی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا؛ (1031) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (300) هەولێر، (192) سلێمانی، (538) دهۆك، (1) هەڵەبجە. دەرەنجام (6) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

پارێزگای هەولێر (٦) پۆزەتیڤ: ئافرەتێك و کچێک (2) پیاو تەمەنیان (2) منداڵ تەمەنیان سێ تووشبوو بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون و سێ تووشبووی دیکە نیشانەی نەخۆشیان ھەیە.

تووشبووێك دانیشتووی شاری هەولێر و چوار تووشبوو دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە و تووشبووێک دانیشتووی ناحیەی کەڵەکی پارێزگای دهۆکە.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (68595) پشکنین بووە)

3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (502) تووشبوو، لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (403) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (94) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this