داوا ده‌كرێت سزای ئه‌و یاریزانان بدرێت  كه‌ پێشێلی قەده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌كه‌ن

0
395
هەڵبژاردەی عیراق

SNN Sport

 

ئیبراهیم جه‌عفه‌ر گۆڵپارێزی نیو ده‌وڵه‌تی پێشووی عێراق داوا له‌ ئیداره‌ی یانه‌كان ده‌كات سزای ئه‌و یاریزانان بده‌ن كه‌ پێشێلی رێنماییه‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌كه‌ن.

 

جه‌عفه‌ر له‌ لێدوانێكیدا وتی ” یانه‌كانی ئه‌وروپا سزای ئه‌و یاریزانه‌ ده‌ده‌ن كه‌ پێشێلی كەره‌نتینه‌ ده‌كه‌ن و سزای دارایی گه‌وره‌ ده‌سه‌پێنێت به‌ سه‌ریاندا ، به‌ڵام له‌ عێراق هیچ رێگرییان نیه‌ ” .

 

 

هه‌روه‌ها وتی” یاریزانانی عێراق له‌ گرتەی‌ ڤیدیۆیی ده‌رده‌كه‌ون و داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ن پابه‌ندی رێنماییه‌كانی قەده‌غه‌ی هاتوچۆ ببن ، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا  له‌ تیپه‌ میللیه‌كان یاری تۆپی پێ ده‌كه‌ن و له‌ ناوچه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كان بوونیان هه‌یه‌ ” .

 

جێی باسه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ، له‌ وێنەیەکدا‌  ده‌رده‌كه‌ون كه‌ یاری بۆ تیپه‌ میللیه‌كان ده‌كه‌ن له‌ به‌غداد .

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this