دوای هەفتەیەک لە دیار نەمانی تهرمى گهنجێكى تهمهن 28 ساڵان دۆزرایهوه

رابهر حهمدهمین، بێسهروشوێن | فۆتۆ: پۆلیسى ڕاپهڕین
SNN – محەمەد مستەفا
دوای هەفتەیەک لە بێسەروشوێنبوونی گەنجێکی دانیشتوی قەڵادزێ تهرمهكهى به کوژراوی دۆزرایەوە.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە (SNN)ی راگەیاند: “شەوی سێشەممەی رابردوو 19ی ئایار، کەسوکاری هاووڵاتی (ڕابهر محهمهد ئهمین ئیبراهیم) لە بنکەی پۆلیسی قەڵادزێ سکاڵایان تۆمارکرد کە کوڕەکەیان لە نیوەڕۆی هەمان رۆژ لە ماڵ چووهتهتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە، هاوکات تا ئەمڕۆ ئەو گەنجە چارەنووسی نادیار بوو”.
وتیشی: “دوای تێپەڕبوونی هەفتەیەک بەسەر دیار نەمانیدا، تەرمی ئەو گەنجە تەمەن 28 ساڵانە بە کوژراوی لە گوندی (شۆڕان)ی سنووری قەزای پشدەر دۆزرایهوه”.
وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین باسی لەوەشکرد: “قوربانییەکە شوێنەواری گوللە بەسەر جەستەیەوە هەیە و لەسەر رووداوەکەش پۆلیسی ڕاپەڕین دوو کەسی دەستگیر کردووە و لێکۆڵینەوەکانیش لەو رووداوە بەردەوامن”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17